English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکۆنسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، تورکیای به‌جێهێشت
2018-10-17 [10:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی تورکیا وەرگیراوە، سەرکۆنسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ محەمەد عوتەیبی، تورکیای جێهێشت گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سعودیه‌.

 

پێشبینی دەکرێت سەبارەت بە بێسەروشوێنبوونی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی لێکۆڵینەوە لە سەرکونسوڵی سعوودیە لە ئیستانبوڵ بکرێت.

 

خاشقچی کە کەسێکی گرنگ بوو لای ریفۆرمخوازەکان، جێی دەستی دیاربوو لە هەواڵەکان لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ناوبراو کە ٢ی ئەم مانگە کە بۆچەند کارێکی یاسایی سەردانی کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵی کرد بێسەروشوێنبوو.

 

رۆژی دووی تشرینی یەکەم، جەمال خاشقچی بۆ وەرگرتنەوەی دۆکۆمێنتێکی تایبەت بە هاوسەرگیرییەکەی سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی سعودیەی کرد لە ئیستەنبوڵ، لەو رۆژەوە هیچکەس خاشقچی لە دەرەوە نەبینیوەتەوە. سعوودییەکان باس لەوە دەکەن کە خاشقچی باڵەخانەی کۆنسوڵخانەی جێهێشتووە

بەرپرسانی تورکیا بەشێوەی پچڕپچڕ زانیاری جیاواز دەدەن، هەندێکیان باس لە ئەشکەنجە، کوشتن و پارچەپارچەکردنی خاشقچی لە لایەن 15 کەسی سعوودی دەکەن کە هەمان رۆژ گەیشتوونەتە ئیستەنبووڵ و چەند کاژێرێک دوای چوونی خاشقچی بۆ ناو کۆنسوڵخانەکە، تورکیایان جێهێشتووە. سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن کە کامیراکانی چاودێری لە کۆنسوڵخانە لادراون، پاسەوانە تورکەکانی کونسوڵخانەش ئاگادارکراونەتەوە کە دەتوانن پشوو وەربگرن.





ئەم هەواڵە 6034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad