English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی کەنەدا سەرکەوتنی ھەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرکەوتنی لیستی پارتی لە سەرۆک بارزانی پیرۆز کرد
2018-10-17 [10:54 AM]

ZNA – ھەولێر 



 
ڕۆژی چوارشەممە ١٧ـی ١٠ـی ٢٠١٨ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاوڵ گیبارد باڵیۆزی تازەی کەنەدا لە عێراق و خاتوو نانسی بێڕگێڕن کونسوڵی کەنەدا لە ھەولێر کرد.


لە دیدارەکەدا باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق کە یەکەم باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە عێراقە لەدوای ساڵی پیرۆزبایی سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی لیستی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەرێمی کوردستان بۆ وڵاتەکەی بایەخ و پێگەیەکی تایبەتی ھەیە. ھەروەھا ئاماژەی بە سیستەمیی سیاسی و ئەزموونی فیدڕاڵیزمی کەنەدا دا و داوای کرد ھاوکاری و پەیوەندیی نێوان کەنەدا و

ھەرێمی کوردستان لەبواری سیستەمی ئیداری و سیاسی و کارکردن بۆ یەکسانیی جێندەری و بەشداریی کارای ئافرەت پەرە پێ بدرێت.
باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵیی خۆیشی نیشاندا کە وڵاتی کەنەدا لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ پێشمەرگەدا بەشدار بووە و ئەوەیشی خستەڕوو کە وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاھێنانی ھێزەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان.


لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی تازەی کەنەدا کرد و سوپاسی گەل و حکوومەتی کەنەدایشی کرد کە لەشەڕی دژی داعشدا ھاوکاری و یارمەتییان پێشکەشی پێشمەرگە کردووە. سەرۆک بارزانی خۆشحاڵیی خۆیشی ڕاگەیاند بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا و ئەوەیشی خستە ڕوو کە لە ھەرێمی کوردستان ھیچ سەقفێک بۆ بەشداریی ئافرەت لە

ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی کۆمەڵگە دانەنراوە و بە پێویستی زانی ڕۆڵی ئافرەت لە ھەموو بوارێکدا کاراتر بێت.
دامەزراندنی حکوومەتی تازەی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.  

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3463جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad