English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆن: لەسەرەتای حەفتەی داھاتوو ئەنجامی کۆتایی ھەلبژاردنەکان رادەگەیێنین
2018-10-17 [12:33 PM]

ZNA-ھەولێر


بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، کۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكان بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامەكانی ھەلبژاردنەکان تەواو بكات، چاوەرێ دەكرێت بەیانی پێنجشەممەی  ئەنجامەکان تەواو بکرێن.

 

ئارام نەجمەددین، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكان بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامەكانی ھەلبژاردنەکان تەواو بكات، چەند کەموکوریەک لە ھەندێک فۆرمی پارێزگاکاند ھەبوون دووبارە کراونەتەوە و بەرەو کۆتایی دەچێت و ھەنگاوی زۆر باشیش نراون بۆ تەواوکردنی ئەنجامەکان.

 

بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان گووتی: ئەو سندوقانەی کە سکالاین لەسەر تۆمار کراوە ھەمووی پۆڵین كراون و خراونەتە بەر دەستی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، هەروەها بڕیارە لە ھەر پارێزگایەكیش ١٥سندووقی دەنگدان بە دەست ھەژمار بكرێنەوە، ئەمەیش وەك رێكارێكی كۆمسیۆنە ئەنجامی دەدات و دواتریش ئەنجامەكان ئاشكرا دەكرێن.

 

ئارام نەجمەددین گووتیشی: بەپێی پێشبینیی ئێمە، چاوەرێ دەكرێت بەیانی پێنجشەممەی  ئەنجامەکان تەواو بکرێن و لە رۆژی ھەینی یاخود رۆژی شەممە كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا بكات.

 

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 7276جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad