English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان ... ده‌یه‌مین کاندیدی هەڵبژاردنەکان به‌ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كوژرا
2018-10-17 [01:13 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌رپرسانی ئەفغانستان ئاشكرایان كرد، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە هەرێمی هێلمەند چوار کەس کوژراون کە یەکێکیان کاندید بوو بۆ هەڵبژاردنە گشتیـیەکانی بڕیارە لە 20 ی ئەم مانگه‌ بەڕێوەبچێت، لەوەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەسـتیانپـێکردووە ئەمە دەیەم کاندیدە لە سەرانسەری ئەفغانستان.

عومەر ژواک گوتەبێژی هەرێمی هێلمەند رایگه‌یاند، ئەمڕۆ چوارشەممە لەو کاتەی جەبار قەهرەمان سەرقاڵی هەڵمەتی هەڵبژاردن بوو و قسەی بۆ لایەنگرانی دەکرد لە بارەگاکەی لە شاری لەشکرگاهی پایتەختی هەرێمەکە، بۆمبێک کە لە ژێر قەنەفەیەک شاردرابووەوە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا خۆی و سێ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەحمەد بەرمەک وەزیری ناوخۆ گوتی حه‌وت کەسی دیکە برینداربوون و پـۆلیس سێ کەسی گومانباری دەسـتگیرکردووە.

تاڵیبان دەسـتبەجێ بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکە ڕاگەیاند و لە ڕێگەی تویتەرەوە نووسیویەتی لە ئەنجامی تەقینەوەکەی جەبار قەهرەمان کوژراوە و شه‌ش پاسەوانیشی برینداربوون.

جەبار قەهرەمان جەنەڕاڵێکی پـێشووی لەشکری ئەفغانستان بوو و ساڵی 2016 لە لایەن ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستانەوە رەوانەی هەرێمی هێلمەند کرا تاوەکو یارمەتی بدات لە شەڕی دژی تاڵیبان.

لەوەتای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دەسـتیانپـێکردووە ئەمە دەیەم کاندیدە لە سەرانسەری ئەفغانستان و دووەم کاندیدە لە پایتەختی هێلمەند بکوژرێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 6067جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad