English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاكستان: بۆ دۆزینەوەی ١٤ سەربازی رفێندراویان ھاوكاریی ئێران دەكەین
2018-10-17 [02:45 AM]

ZNA - هەولێر


حکومەتی پاكستان دەڵێ بۆ دۆزینەوەی ھێزە ئێرانیە رفێندراوەكان ھەموو ھەوڵێك دەدەن.

دوای ئەوەی دوێنێ سێشەممە، ١٤ ئەندامی ھێزە ئەمنی و ھێزەكانی پاراستنی سنوور لە دەروازەی سنووری میرجاوە لە سنووری ئێران لەگەڵ پاكستان رفێندران، سوپای پاسداران داوای لە پاكستان كرد بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕفێندراوانه ھاوكارییان بكات.

وەزارەتی دەرەوەی پاكستان ھەروەھا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە لەگەڵ ھێزەكانی ئێران سەرقالی ھاوكاری كردنی یەكترن بۆ دۆزینەوەی ئەو ڕفێندراوانە و بە وردی بەدواداچوون بۆ پرسەكە دەكەن.

دوێنێ گروپی جەیش‌العدل بەرپرسیارەتیی خۆی لە ڕفاندنی ئەو سەربازانە راگەیاندبوو.

 





ئەم هەواڵە 6166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad