English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەھەولێر باوک و کوڕێک لەسەر دزی دەستگیر دەکرێن 
2018-10-17 [03:26 AM]

ZNA – ھەولێر 



پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کەسنەزان بە پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیان دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێکی ھاووڵاتی لە جۆری تەکسی.

دوای ئەوەی ھاووڵاتیەک سکاڵای تۆمار کرد لە پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کەسنەزان، کەوا ئۆتۆمبێلەکەی لە بەر دەرگا وەستاندوە و نەماوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕوداوە کردەوە و توانیان لەماوەی کەمتر لە (۹) کاتژمێر دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن.


لەمبارەیەوە (عقیدی ماف/ عبدالواحید سعید حسن) بەڕێوەبەری پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی کەسنەزان و پۆلیسی ھەولێری ڕایگەیاند : لەلایەن ھاووڵاتیەک ئاگادارکراینەوە ئۆتۆمبێلەکەی لە کاتژمێر (٥)ی ئێوارە لەبەر دەرگا نەماوە، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و بە پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی تۆمەتبارێک ئاشکرا بکەین و لە کاتژمێر (۱۰)ی شەو دوای وەرگرتنی فەرمانی دەستگیر کردنی لەلایەن بەڕێز دادوەر توانیمان لە کاتژمێر (۲:۳۰)ی شەو تۆمەتبار بەناوی (ن.ق.ا)، تەمەن (۲۳)ساڵ دەستگیر بکەین.


تۆمەتبار دوای دەستگیر کردنی دانی نا بە تاوانەکەی کەوا بە ھاوکاری باوکی بەناوی(ق.ا.ق)، تەمەن (٤۷) ساڵ، ھەڵساون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری (تۆیۆتا کڕۆلا تاکسی)، لەکاتی ئەنجامدانی تاوانەکە باوکی جلی پاکگوزاری لەبەر دەکات بەھۆی ئەوەی ناسیاوی خاوەن

ئۆتۆمبێلەکە بووە ھەڵساوە بە کۆپیکردنی کلیلی ئۆتۆمبێلەکە، دواتر ئۆتۆمبێلەکە دەدزێت و دەیباتە شوێنێکی نادیار.
پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کرا، بەڕێزیان بڕیاریدا بەبەند کردنی ھەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددە(٤٤٦) لە ی. س. و ڕادەست کردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە بە خاوەنەکەی.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 8380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad