English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین خواردنەکان بۆ ژەمی بەیانی
2018-10-18 [09:08 AM]

هەولێر _ ZNA


 

لەڕووی تەندروستییەوە خواردنی باش بۆ ژەمی بەیانی ئەوەیە زۆرترین بڕی رەگەزی خۆراکیی بە جەستە بدات بە کەمترین کالۆری، هەستێکی تێربوونی وەهاش ببەخشێت کەسەکە ناچارنەبێت لەنێوان بەیانی و نیوەڕۆ پەنا بباتە بەر شیرنی و خواردنی نادروست.

ئەمانە بەشێکن لەو خۆراکانەی ئەو سیفەتانەیان تێدایە:

1-شوفان:
شوفان لە دەوڵەمەندترین خۆراکەکانە بە ریشاڵی خۆراکی، بۆیە هەم هەستی تێرییەکی درێژخایەن دەدات، هەم رێگە لە بەرزبوونەوەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن دەگرێ و هەم ناهێڵی شەکری خوێن بە خێرایی بەرزببێتەوە.
جگە لە ریشاڵی خۆراکی، شوفان بە پرۆتین، پۆتاسیوم، ئۆمێگا-3 و فۆلیک ئەسید و چەندین رەگەزی دژە ئۆکسێن دەوڵەمەندە.

2-هێلکە:
هێلکە جۆرێکی کواڵیتی باشی پڕۆتینی تێدایە و بە چەندین رەگەزی خۆراکی دیکە دەوڵەمەندە.
هەندێک کەس دەترسن ئەو رێژەی کۆلیسترۆڵەی لە هێلکەدایە مەترسییان لەسەر درووستبکات. بەڵام توێژینەوە دەریخستووە کۆلیسترۆڵی خۆراکیی کە لە هێلکەدایە، کارێکی ئەوتۆ لە ئاستی چەورییە زینبەخشەکانی خوێن ناکات. هەروەک دەرکەوتووە خواردنی هێلکە بۆ ئەوانەش باشە کە دەیانەوێ قەڵەو نەبن.

3-چەرەسەکان:
سەرچاوەیەکی نایابی پرۆتینی رووەکین، بە ریشاڵی خۆراکی دەوڵەمەندن، بڕێکی باش دژەئۆکسێنیان تێدایە، چەوریی سوودبەخس دەدەنە جەستە و بە چەندین کانزا دەوڵەمەندن بە تایبەت مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.

4-قاوە:
قاوە بە چەندین رەگەزی دژەئۆکسێن و دژە هەوکردن دەولەمەندە و توێژینەوە دەریخستووە دژی تووشبوونە بە شەکرەی جۆری دوو.
بەڵام وا باشە قاوە بێ شەکر بخورێتەوە.

5-توتڕک و هاوپۆلەکانی:
هەموو جۆرەکانی توو، شلیک، بلوبێری و بلاکبێری پڕن لە رەگەزی دژەئۆکسێن، بە ریشاڵی خۆراکیی دەوڵەمەندن و کالۆرییەکی کەمیش دەدەن.
توێژینەوە سەلماندوویەتی توتڕک و هاوپۆلەکانی دژی روودانی جەڵتەی دڵن.

6-دەنکی کەتان:
دەنکی کەتان بە پرۆتین، ریشاڵی خۆراکی و چەوریی سودبەخش دەوڵەمەندە.
دەرکەوتووە دەنکی کەتان ئاستی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن کەمدەکاتەوە، کاری هۆرمۆنی ئینسۆلین رێکدەخات، شەکری خوێن دادەبەزێنێ و تەنانەت خاسیتی دژە شێرپەنجەشی هەیە.

7-ماست:
ماست بە پرۆتین دەوڵەمەندە، پڕە لە کالسیۆم و بەکتریای سوودبەخشیش دەبەخشێتە جەستە.

8-چا:
هەموو جۆرەکانی چا بە ماددەی دژەئۆکسێن دەوڵەمەندن، بەڵام چای سەوز باشترینیانە. ئەگەر بێ شەکر بخورێتەوە، یاریدەی رێکخستنی کێش دەدات.

9-پەنیر:
پەنیر پڕە لە پرۆتین و ماوەیەکی درێژیش هەستی تێربوون دەبەخشێ. هەروەک بە ڤیتامینەکانی ئەی و بی دەوڵەمەندە و سەرچاوەیەکی باشی کالسیۆمە.

10-مۆز:
مۆزی نەگەییو باشترە لە هی گەییو، چونکە جۆرە نەگەیییوەکە جۆرێک لە نیشاستەی تێدایە کە کالۆری نادات و کاری ریخۆڵەکان رێکدەخات و شەکریشی کەمە، جۆرە گەییوەکان درووست پێچەوانەی ئەمەن. بەڵام هەردوک جۆرەکە هەستی تێری دەبەخشن و بە پۆتاسیۆم دەوڵەمەندن.





ئەم هەواڵە 2260جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad