English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی "Venom" لە سینەماکانی جیهاندا
2018-10-18 [05:00 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی ئەکشن و کۆمێدی "Venom" داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کراوە کە بڕی 378 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.

 

لەلایەکی دیکەوە داهاتی ئەم فیلمە لە هەفتەی دووەمی نمایشکردنی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا، زیاتر لە ٣٥ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا و لە رێزبەندی یەکەمدا هات.

 

ئەم بەرهەمە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا، بڕی 80 ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی لە سینەماکانی ئەمریکای باکووردا بەدەستهێنا.

 

فیلمەکە باس لە کەسێکی خاوەن هێزێکی لە رادەبەدەر دەکات و تۆم هاردی رۆڵی کارکتەرەکە دەگێڕێت و هەریەک لە میشێل ولیامز و ریز ئەحمەد رۆڵی سەرەکی دەگێڕن و رۆبن فیشلەر کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

 

ئەم فیلمە ئێستا لە سینەماکانی ئێمپایەر لە هەولێریش نمایشدەکرێت و بەم دواییە نمایشێکی تایبەتی بۆ کرا.

 





ئەم هەواڵە 2458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad