English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەمی ئاسن یەکێکە لە ھۆکارەکانی قژ وەرین
2018-10-18 [10:19 AM]

هەولێر _ ZNA



هەندێک کەس قژیان هەڵدەوەرێت و لە هەمان کاتدا لەشیان سارد دەبێت و هەست بە گێژبوون و بێهێزی دەکەن، ئەگەر ئەمانە بەیەکەوە ڕوویاندا ئەوە مانای کەمی ئاسنە.
 

ئایرۆن کە ئاسن دەگرێتەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گواستنەوەی ئۆکسجین لە ناو خوێندا، لە ڕاستیدا ئایرۆن بەشێکی بنەڕەتی پێکهاتەی هیمۆگڵۆبینە، پڕۆتینی خڕۆکەی سووری ناو خوێن ئۆکسجین دەگەیەنێتە ماسوولکە و شانەکانی لەش.

کاتێک کە ئەم پێکهاتەیە لە لەشدا کەم بووەوە ئەوا دەبێتە هۆی دروستنەبوونی هیمۆگڵۆبینی پێویست لەلەشدا ئەوەش، هەڵوەرینی قژ و گێژبوون و ماندوێتی و ساردبوونی جەستە و لاوزبوون و چەندین دۆخی تری لێ دەبێتەوە.

ئایرۆن لە چیدا هەیە:

• گۆشتی سوور

• خواردنە ئاوییەکان.

• گۆشتی سپی.

• هێلکە.

• پەنیر.

• چەرەس.

• گەنمەشامی و فاسۆڵیا ونیسک.

• سەوزە گەڵا تۆخەکان، بەتایبەت سپێناخ و سڵق





ئەم هەواڵە 2239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad