English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەپەلە.. ریال مەدرید و کۆنتی رێککەوتن
2018-10-18 [07:14 AM]

ZNA – ھەولێر



یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتیی راھێنەری ئیتالیدا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی پۆستی راھێنەرایەتی مێرەنگی بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی کۆریێری دێلۆ سپۆرتی ئیتالیا بڵاویکردەوە کە یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەکی نیمچەفەرمی لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتیدا گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی راھێنەرە ئیتالییەکە شوێنی جولین لۆپیتیگێ بگرێتەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی دووپاتکردەوە کە کۆنتی ئامادەیی خۆی نیشانداوە تاوەکو کێشەکانی لەگەڵ یانەی چێڵسیدا چارەسەربکات بۆ ئەوەی بەفەرمی ببێتە راھێنەری ریال مەدرید، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو راھێنەرە بەفەرمی پۆستە نوێیەیەکی وەربگرێت.

یانەی شاھانە ئەمساڵ بەدۆخێکی زۆر خراپدا تێدەپەڕێت و زیاتر لە ٦ کاژێر گۆڵیان تۆمارنەکردووە.

کۆنتی وەرزی رابردوو لە پۆستی راھێنەرایەتی چێڵسی دوورخرایەوە، بەڵام ئێستا ھەردوولا لە دادگان بۆ ئەوەی کێشەی مووچەی کۆنتی چارەسەربکەن، بەگوتەی راھێنەرە ئیتالییەکە بێت، ئەوان ستەمییان لێکردووە و دەبێت بەپێی گرێبەستەکەی قەرەبووی بکەنەوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 2437جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad