English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قائیمقامی سلێمانی: رێوشوێنی نوێ بۆ چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی ده‌گرینه‌ به‌ر
2018-10-18 [11:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر



قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌ لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شی ته‌ندروستی ده‌كات و ده‌ڵێت رێوشوێنی نوێ ده‌گرینه‌به‌ر بۆ زیاتر چاودێری كردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و خزمه‌تكردنی شاری سلێمانی.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ ئاوات موحه‌مه‌د، قائمیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌ندیكاكانی ده‌رمانسازان، پزیشكان و پزیشكانی ددان و به‌به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ته‌ندروستی و چاودێری بازرگانی و ئاسایشی سلێمانی كۆبووه‌وه‌.

له‌پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه‌بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماده‌كرابوو راگه‌یاند؛ ئامانجی كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆئه‌وه‌یه‌ به‌هه‌موو لایه‌كمانه‌وه‌ میكانیزم و ڕێوشوێنی پێویست و نوێ ده‌گرینه‌ به‌ر بۆ چاودێریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و زیاتر كاراكردنی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی بۆخزمه‌تی شاری سلێمانی كه‌ له‌شه‌ش مانگی رابردودا كاری زۆر باشیان كردوه‌ كه‌ جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌.

وتیشی، رۆژانه‌ لیژنه‌كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌ ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و كوالێتی و نرخی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی به‌ هاوڵاتیانی ده‌فرۆشن ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی ده‌ست به‌كاربونیانه‌وه‌ هه‌تا ئێستا لیژنه‌كه‌ (301) سه‌ردانی ئه‌وشوێنانه‌ی كردوه‌ كه‌ هاوڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر روی تێده‌كه‌ن، (74) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركرداوه‌ له‌گه‌ڵ داخستنی (19) شوێن، كه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ له كاركردنی‌ ده‌رمانخانه‌كاندا ڕویداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: سوپاسی فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ ده‌كه‌ین كه‌ بوونه‌ هۆكاری دروستبوونی ئه‌م لیژنه‌یه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هاوكاری خۆیان بۆ لیژنه‌كه‌ له‌ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی و‌ زیادكردنی نوێنه‌ركانیانه‌وه‌ دوپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لیژنه‌كه‌ باشتر كاره‌كانی به‌ره‌و پێش ببات.

ده‌رباره‌ی سكاڵاكانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شوێنه‌كان روونی كرده‌وه‌،  سكاڵای هاوڵاتیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌‌ به‌دواداچونی بۆده‌كرێت، وه‌ك هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ رێكاری یاسای به‌رامبه‌ر نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌و هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی سه‌رپێچی ده‌كه‌ن ده‌گیرێته‌به‌ر.

له‌كۆتایدا قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌بێت به‌ پاڵپشت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانمان و كۆبونه‌وه‌كه‌ش ده‌بێته‌ سه‌ره‌تایه‌كی باش بۆ دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی شاری سلێمانی بۆ خزمه‌تكردنی شاره‌كه‌.

 





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad