English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌غدا... نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ باڵاكانی به‌غدا كۆبووه‌وه‌
2018-10-18 [11:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌كانیدا له‌ به‌غدا، ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق و محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق دوا پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و عێراق به‌تایبه‌تی و پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ کران و به‌رده‌وامیی گفتوگۆكان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا دووپات كرایه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق خرایه‌ به‌ر باس و هه‌ردوولا كۆك بوون كه‌ حكوومه‌تی داهاتوو وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و مافه ده‌ستوورییه‌کانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق بێت.

لە كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌لحه‌لبووسی هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووى عێراق بە شێوه‌یه‌ك لەگەڵ خواستەكانی گەلی عێراق و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و پتەوكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌غدا ـ هه‌ولێردا بێت، خرایه‌ به‌ر باس و گفتوگۆ.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌ گرنگیى بەشداریی كارای لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان لە به‌ڕێوه‌بردنى دەوڵەت و كارنامه‌ى حكوومه‌تی داهاتووی عێراق و پێویستیی قۆناغی داهاتوو بە بنەمای پتەو بۆ بەدیهێنانی هاوبەشیی نیشتمانی كرایه‌وه‌ و كار و هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ پێكهێنانی حكوومەتێكی بەهێز كه‌ سەقامگیریی سیاسی و خزمەتگوزاری و پاراستنی دەستكەوتەكان به‌دی بهێنێت و به‌ره‌نگارى تیرۆر ببێته‌وه‌، دووپات كرایه‌وه‌‌.

پێشتریش نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبووه‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 3739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad