English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسيا: تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی سۆچی دا
2018-10-18 [11:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان رایگه‌یاند، تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێکردنی ڕێککه‌وتنی ئیدلب دا و له‌ ئێستادا زیاتر له‌ هه‌زار چه‌کدار ئیدلب به‌جێده‌هێڵن.

ڤاسیلی نه‌به‌نزیا له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌باره‌ی سووریا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێستادا زیاتر له‌ هه‌زار چه‌کدار ناوچه‌ی چه‌کداماڵراو له‌ ئیدلبیان به‌جێهێشتوووه‌ و تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ وڵاتانی ڕووسیا، تورکیا و ئێران وه‌ک گه‌ره‌نتیکه‌رانی قۆناغی ئاستانا له‌ نزیکه‌وه‌ کاریان کردوووه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ که‌ وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ ڕۆڵێکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا نه‌بینیوه‌.

نه‌به‌نزیا باسی له‌ ڕێککه‌وتنی سوچی کرد و گوتی، تورکیا هه‌وڵێکی زۆری بۆ جێبه‌جێکردنی رێککه‌وتنی سۆچی دا و له‌ ئێستادا ڕێژه‌یێکی به‌رچاو چه‌کدار ئه‌و ناوچه‌یان به‌جێهێشتوووه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان فه‌ره‌یدوون سینیرلی ئۆغڵۆ نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی تورکیا له‌ UN ئاماژه‌ی به‌ پێشڕه‌وتی به‌رچاوی ڕێککه‌وتنی ئیدلب کرد و گوتی، شه‌ڕ و پێکدادان وه‌ستاوه‌ و سنووری ناوچه‌ی چه‌کداماڵراو دیاری کراوه‌. پێش له‌ 10ی ئه‌کته‌وبر چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی قورس له‌و ناوچه‌یه‌ برانه‌ده‌ره‌وه‌ و چه‌کدارێکی زۆر ناوچه‌که‌یان به‌جێهێشتوووه‌. پاش ڕێککه‌وتنی سۆچی هه‌زاران هاووڵاتیی خه‌ڵکی ئیدلب بۆ خانوووه‌کانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌. ده‌ست پێکردنی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ سووریا یه‌که‌مین ئه‌وله‌وییه‌تی تورکیا له‌و وڵاته‌یه‌.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 4366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad