English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی په‌روه‌رده‌یی توركیا كۆبوونه‌وه‌
2018-10-18 [03:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان مه‌هدی ئه‌كه‌ر وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و هاكان كاراچای كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌ییی مه‌عارفی توركیا كرد كه‌ له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاكه‌‌ پێكهاتبوو.

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ده‌زگای مه‌عاریف له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیای له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كه‌ توركیا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی هه‌یه‌ و ده‌توانێت هاوكاری پێشكه‌ش به‌ ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.

 

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad