English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا... لەسەر سووتاندنی مزگەوتێک کەسێک 24 ساڵ زیندانی ده‌كرێت
2018-10-18 [04:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەو کەسەی ساڵی ڕابردوو ئاگری بەردایە مزگەوتێک و سەنتەرێکی ئیسلامی لە ویلایەتی تەکساس، دادگایەکی ئەمەریکا سزای زیاتر لە 24 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سەپاند.

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە ڕاگەیاندنێکدا لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی مارک پـێرێزی تەمەن 26 ساڵ، ئەوەی لە 28 ی مانگی یەکی ساڵی 2017 ئاگری بەردایە مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی شاری ڤیکتۆریای باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتی تەکساس، لە لایەن دەستەیەکی سوێندخۆرانەوە بە تاوانکار دانرا و دادگا ئەو سزایەی بۆ بڕیار دا.

جۆن گۆر کاربەڕێکەری یاریدەدەری داواکاری گشتی لە دادگای ناوچەی باشوری تەکساس گوتی"هەموو کەسێک لەم وڵاتە مافی پەیڕەوکردنی ئاینی خۆی هەیە بە ئازادانە و بەبێ ترس لە توندوتیژی."

گوتیشی ئەم تاوانکارە کۆمەڵگەی موسڵمانی لە شاری ڤیکتۆریا ترساندوه‌.

ئێدوارد میشێل کاربەدەست لە دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI ئەویش لای خۆیەوە گوتی ئەم سزایەی بۆ ئەم تاوانکارە بڕاوەتە نیشانی دەدات هیچ چاوپـۆشیـیەک ناکرێت لە ئاست تاوانەکانی ڕق و کینە.

گوتیشی دەزگای FBI بەردەوام دەبێت لەوەی لێکۆڵینەوە بکات لە هەر پـێشێلکردنێکی مافە سیڤیلیـیەکان لە هەر شوێنێک و لە هەر کاتێکدا.

پاش ئەوەی مزگەوت و سەنتەری ئیسلامی ڤیکتۆریا سوتێنرا، بە هەزاران کەسی خێرخواز پارەیان بەخشی بۆ چاککردنەوەیان. زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار کۆکرایەوە و تەواوی شوێنەکە نۆژەنکرایەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 4129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad