English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركرده‌كانی چوار ولاتی گه‌وره‌ له‌باره‌ی سووریا کۆدەبنەوە
2018-10-19 [10:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند: سه‌ركرده‌كانی توركیا، رووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی سووریا له‌ ئیستەنبووڵ  كۆده‌بنه‌وه‌. 

ئیبراهیم كاڵن، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگەیاند: "رۆژی 27ـی مانگ لووتكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی توركیا، رووسیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌باره‌ی سووریا لە ئیستەنبووڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هەریەک لە ڤلادیمیر پووتین، ئه‌نگیلا مێركل و، ئیمانوێل ماكرۆن به‌شدار ده‌بن و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكایه‌تیی لووتكه‌‌كه‌ ده‌كات". 

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا راشیگەیاند: "لە لووتکەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی نێو گۆڕەپانی سیاسی سووریا دەکرێت، دانوستاندنەکانی ئاگربەستی ئیدلیب، پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی، کێشە ئاڵۆزەکان، میکانیزم و نەخشەڕێگەی چارەسەرکردنیان و هەوڵەکانی ئەم چوار وڵاتە لەبارەی داهاتووی سووریا دەخرێنە بەرباس و لێکۆڵینەوە".  





ئەم هەواڵە 4264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad