English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەفین دزەیی: بەغدا پێشنیازی هەولێری قەبوڵ بکردایە ٥ ملیار دۆلار داهاتی دەبوو
2018-10-20 [11:00 AM]

ZNA-هەولێر


گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە تاوەکوو ئێستا حکوومەتی عێراقی فیدرال پێشنیازێکی هەرێمی کوردستانی بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێگەی بۆڕیی کوردستانەوە وەڵام نەداوەتەوە و بەو هۆیەشەوە ٥ ملیار دۆلاری لەدەست داوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی فەرمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لەگەڵ کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، بابەتی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک لە ڕێی بۆڕییەکانی کوردستان و زۆر بابەتی دیکەش گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

ڕوونیشی کردەوە، پێشتر لە میانی کۆنگرەی ئابووریی داڤۆس لە سویسڕا، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشنیازی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووکی لە ڕێگەی بۆڕیی کوردستان بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کردووە، بەڵام هەرچەندە پێشوازی لێ کراوە، بە کرداری جێبەجێ نەکراوە و ئەگەر پێشنیازەکە قەبوڵ بکرایە، ئەوا عێراق لەم ماوەیەدا ٥ ملیار دۆلار داهاتی دەبوو.

باس





ئەم هەواڵە 11725جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad