English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاگاداریێك لە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیانەوە
2018-10-20 [11:01 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی بۆ سەرجەم شۆفێران و بەکارھێنەرانی ڕێگای کەلار - کفری بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 20/10/2018، بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاگادارییەکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: "ئاگاداری شۆفێران و بەکارھێنەرانی ڕێگای کەلار - کفری دەکەینەوە، ماوەی دوو ڕۆژە کارکردن لە چینی سێیەمی قیرتاوی ئاڕاستەی کەلار بۆ کفری نزیک زاڵگەی ڕزگاری دەستی پێ کردووەتەوە و بۆ تەواوکردنی ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەھۆیەوە لە چەند شوێنێک لادانی کاتی ھەیە و بە ھەردوو ئاڕاستەی شەقام ھاتوچۆ دەبێت".

ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژی بەوەش داوە: "بۆیە ئاگادارتان دەکەینەوە و داواتان لێ دەکەین بە خێراییەکی کەمتر و وریاییەکی زیاترەوە شۆفێری بکەن، بۆ ئەوەی دوور بن لە کارەسات و ڕووداوی نەخوازراو".





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad