English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر کۆمەڵێک بکوژ و دز دەستگیر دەکات 
2018-10-20 [11:41 AM]

ZNA- ھەولێر



ئەمرۆ شەممە (٢٠/١٠/٢٠١٨)، کاتژمێر (١١) پێش نیوەڕۆ پرێس کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ھەریەک لە  عەبدولخالق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر و ھۆگر عزیز محەمد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو 

لەکۆنگرەکەدا  (١٤) تاوانی جۆراو جۆر کە (٢٧) تاوانبار ھەڵسابوون بە ئەنجامدانی تاوانەکان ڕاگەیاندران بەم شێوەیە : 
١-کوشتن 
تاوانبار (ا. م. ھـ)، تەمەن (٢٣) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٢٩/٨/٢٠١٨) ھەڵسابوو بە کوشتنی دایکی خۆی بە ناوی (سمیرە حسام الدین بھا‌والدین) لە گەڕەکی کارێزان
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٠٥) لە (ی.س)
٢-کوشتن 
تاوانبار (غ. ح. ع)، تەمەن (٤٨) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ف. غ. ح)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانباران ھەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (فارس محمد ێادق) کە بەڕێوەبەری 
گشتی کۆمسیۆن بوو
تاوانباران بەندە بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س)
٣-کوشتن 
تاوانبار (ی. ا. ح)، تەمەن (٣٥) ساڵ، بێ کار
تاوانبار (ب. ی. م)، تەمەن (٣١) ساڵ، کاسب
لە ڕێکەوتی (١٢/٩/٢٠١٨) ھەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (سالار ێدیق) بە ھەڵە کە کەسێکی تر بە ناوی دکتۆر (سەروەر قوربانی) کێشەی خێزانی ھەبوە وە کێشەکە لە نێوان دکتۆرەکەو بنەماڵەی خێزانی دکتۆرەکە ھەبووە، بە ھیچ شێوەیەک کێشەکە پەیوەندی بە نەخۆشخانەی سویدی تایبەت نەبووە 
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س)
٤-کوشتن 
تاوانبار (ھـ. ج. م)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە فەرمانبەر
تاوانبار (ب. ک. ح)، تەمەن (٣٦) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (س. س. ح)، تەمەن (٣٦) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (م. س. ح)، تەمەن (٣٨) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانباران ھەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (ڕێژنە کریم حمدامین) لە کۆمەڵگەی بنێڵاوە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە مانگی (٨) ی ساڵی (٢٠١٧) دواتر لە ڕێکەوتی (١٢/١٠/٢٠١٨) توانرا تاوانباری سەرەکی لەگەڵ ھاوکارەکانی دەستگیر بکرێن و تەرمی ئافرەتەکەش کە لە گۆڕستان نێژرابوو بدۆزرێتەوە
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س)
٥-کوشتن 
تاوانبار (ح. ت. ع)، تەمەن (٣٤) ساڵ، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١/٩/٢٠١٨) ھەڵسابوو بە کوشتنی کەسێک بە ناوی (محمد عبدالخالق) لە فلکەی زراعە لەسەر کێشەی خێزانی کوژراوەو بەو ھۆیەوە کەسێک دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوەش لەم بابەتە بەردەوامە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٠٦) لە (ی.س)
٦-کوشتن 
تاوانبار (چ. ل. ا)، تەمەن (١٧) ساڵ، پیشە قوتابی
لە ڕێکەوتی (١٢/١٠/٢٠١٨) بە ئۆتۆمبێل لە ئافرەتێک دەدات بە ناوی (فاگمە قحگان) لە شەقامی ١٠٠ م نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەلایەن ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکرا
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٢٤) لە یاسای ھاتووچۆ
٧-کوشتن 
تاوانبار (ز. پ. م)، تەمەن (٢٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ھـ. ا. و)، تەمەن (٢٩) ساڵ، پیشە کاسب
لە ڕێکەوتی (١١/١٠/٢٠١٨) کەسێک بە ناوی (کارزان فرید احمد) لە ھەڕشەم ٢ دەکوژرێت، دواتر تەرمەکەی دەگوازرنەوە نزیک نەخۆشخانەی ڕۆژئاواو جێی دێڵن دواتر توانرا دوو کەس بکرێت کە پەیوەندیان ھەبووە بەم تاوانە وە تاوانباری سەرەکی ناو ناونیشانی زانراوە پەراوەکەش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٠٥) لە (ی.س)
٨-دزی 
تاوانبار (ا. ج. م)، تەمەن (٣٣) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (م. ی. ر)، تەمەن (٢٤) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار ھەڵسابوون بە دزینی (٧) کیلۆ زێڕو بڕی (٤٠،٠٠٠ $) چل ھەزار دۆلاری ئەمەریکی لە شەش تاوانی دزی جیادا لە شاری ھەولێر
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س)
٩-دزی 
تاوانبار (گ. ع. گ)، تەمەن (٣٧) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٩/٨/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوو بە دزینی (١٠٥) مسقاڵ زێر لە بازاری قەیسەری لە نێو جانتای ئافرەتێک
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س)
١٠-دزی 
تاوانبار (ع. چ. ج)، تەمەن (٣٦) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (٤/٩/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوو بە دزینی (١٥،٠٠٠ $)پانزە ھەزار دۆلاری ئەمریکی و (٢،٥٠٠،٠٠٠) دوو ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دیناری عیراقی لە بازاری ئاڵۆگۆڕکردنی دراو 
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٤) لە (ی.س)
١١-دزی 
تاوانبار (ز. س. ح)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٥/٦/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوو بە دزینی بارھەڵگرێک لە جۆری ڤالڤۆ لە ھەولێر و دواتر گواستنەوەی بارھەڵگرەکە بۆ ڕانیە
تاوانبار بەندە بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س)
١٢-دزی 
تاوانبار (ق. ا. ق)، تەمەن (٤٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ن. ق. ا)، تەمەن (٢٣) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١٦/١٠/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێکی تەکسی لە جۆری (تۆیۆتا کۆرۆلا) لە شاری ئایندە
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٦) لە (ی.س)
١٣-دزی 
تاوانبار (م. ێ. ع)، تەمەن (٢٨) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ا. م. م)، تەمەن (٢٢) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار( ا. ێ. ێ)، تەمەن (١٨) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١/٦/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپترا لە کۆمەڵگەی شاوێس
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س)
١٤-دزی 
تاوانبار (س. ع. ا)، تەمەن (٢٧) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (گ. ع. م)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (ا. ا. س)، تەمەن (١٩) ساڵ، پیشە کاسب
تاوانبار (د. م. ح)، تەمەن (٢٠) ساڵ، پیشە کاسب
لەڕێکەوتی (١/١٠/٢٠١٨)‌ ھەڵسابوون بە بڕینی (٤) دوکان و دزیکردن لە چەند ماڵێک لە شارۆچکەی کەسنەزان
تاوانباران بەندن بەپێی مادە (٤٤٣) لە (ی.س)

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad