English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سروودی نیشتمانی عێراقی دەگۆڕدرێت 
2018-10-20 [02:32 AM]

ZNA- ھەولێر



چەند رۆژێکە سەرچاوەکانی ھەواڵی عێراقی باس لەوە دەکەن کە سروودی نیشتمانی دەگۆڕدرێت و گۆرانیەکی کازم ساھیر دەکرێتە سروودی نیشتمانی عێراقی . 

لە ئێستادا گۆرانی (موطني) کە شیعری شاعیری فەلەستینی ئیبراھیم تۆقانە ، سروودی نیشتمانی عێراقییە , بەڵام ئەنغام خوزاعی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەران کردوە ئەم سروودە بگۆڕدرێت و لەجێگەی ئەو گۆرانیەکی کازم ساھیر بکرێتە سروودی نیشتمانی عێراقی . 
گۆرانیەکەی کازم ساھیر بەناوی (سلام علیک) و شیعری شاعیری عێراقی ئەسعەد غەریرییە و ئاوازەکەی لەلایەن کازم ساھیر داندراوە. 

لای خۆشییەوە ھونەرمەند کازم ساھیر ئامادەیی خۆی نیشانداوە جارێکی دیکە پێداچوونەوەی مۆسیقی بە ئاوازی گۆرانیەکەی بکات بۆ ئەوەی بۆ سروودی نیشتمانی بشێت . 


ی.ا 
سەرچاوە | سۆمەرییە نیوز 
 





ئەم هەواڵە 8647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad