English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روونکردنەوەیەک لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان 
2018-10-20 [02:40 AM]

ZNA- ھەولێر



لەڕوونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس  کەوتووە ، یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە ٢٠١٨/١٠/١٦ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولێکی تایبەتی بۆ پزیشکی یانەکانی خولی نایاب و پلەیەک و فوتساڵی کچانی کوردستان کردەوە، کە بۆ یەکەمجار بوو لە کوردستان خولی لەم جۆرە ساز دەکرێت، کەسێک بە ناوی (سەلام مەعرووف)، کە ھەمیشە خۆی وەک سەرۆکی لێژنەی فوتساڵی سڵێمانی دەناسێنێت، بێ ئەوەی رێگەی پێدرابێت و داوەت کرابێت دێتە نێو ھۆڵی خولەکە، کە دوور و نزیک مافی ئەوەی نییە لەم خولە بەشداربێت، لە کاتی برێک (پشوو) ـی خولەکەدا، کە بەشداربووان خەریکی پشووی خۆیان بوون سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ناوبراو دەڵێت تۆ پزیشکی یانە نیت و ناتوانی لەم خولە بەشداربیت و بڕوانامەی خولەکە وەربگریت.


دوای ئەمە ناوبراو لە دیواری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک پۆستێک دەکات و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە عودەی سەددام حوسێن ناوزەند دەکات، کە دوورە لە ھەموو خورەوشتێکی وەرزشی، گوایە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە نێو ھۆڵ و بە بەرچاوی خەڵک لە ھۆڵەکە دەری کردووە! لێرە رایدەگەینین ئەم قسانە سەرلەبەری راست نین و تەنیا بۆ راکێشانی سۆزی خەڵکە.


سەلام مەعرووف لە پۆستەکەی ئاماژە بەوەیش دەکات، کە ئەم پێش خولەکە قسەی لەگەڵ سیروان نجمەددین ئەندامی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کردووە و ئەو رێگەی داوە بەشداربێت، بەڵام ئەمەشیان دوورە لە ڕاستی و بەرێز سیروان نجمەددین تایبەت بۆ پەیجی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان گوتی: "دوو رۆژ پێش خولەکە سەلام مەعرووف پەیوەندی پێوە کردووم، کە دەیەوێت بەشداربێت، بەڵام من پێمگوت تۆ ناتوانی و ئەو مافەت نییە، چونکە کاری تۆ نییە و پزیشکی ھیچ یانەیەک نیت، تا پێشمگوت ئەگەر بێت و دانیشی دوور نییە رێگەت نەدەن، چونکە دەمانەوێت پزیشکەکان زیاتر سوود ببینن، ئینجا خۆی گۆتی من ھەردێم و دوو کچ لەگەڵ خۆم دەینم، کە پزیشکی یانەکانن."


یەکێتیەکە ڕاشیدەگەێنێت  ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، سەلام مەعرووف پارساڵ لە خولەکانی (راھێنەری، سەرپەرشتیاری، ناوبژیوانی) بەشدار بووە، ئێمە وەک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ھێشتا نازانین بەرێزیان چ کارەن! لە دنیادا نەبووە لە یەک کاتدا سەرۆک لێژنە و ناوبژیوان و راھێنەر و پزیشک و سەرپەرشتیار بیت!


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 2359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad