English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسنووری خانەقین جوتیارێك كوژرا
2018-10-21 [05:56 AM]

​ZNA - هەولێر


شەوی ڕابردوو لە گوندێكی سەر بە قەزای خانەقین هاووڵاتییەك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گوللـە كوژرا.

سەمیر محەمەد نوور، سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای خانەقین، بە باسی ڕاگەیاند "شەوی ڕابردوو لە گوندی "كەریم داود" لە سنووری قەزای خانەقین، هاووڵاتییەك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گوللـە كوژراوە".

بەرپرسەكەی چەزای خانەقین گوتیشی "هاووڵاتییەكە ناوی (قاسم گەندەح مەحموود)ە و بە ڕەگەز عەرەبە و پیشەی جووتیارە".

ڕوونیشی كردەوە: "لە پاش ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە، جموجوڵی تیرۆریستان لە سنووری قەزای خانەقین زیادی كردووە و ئەگەری ئەوە هەیە ئەم ڕووداوەش پەیوەندیی بە كاری تیرۆریستییەوە هەبێت".

 





ئەم هەواڵە 6007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad