English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمی..... بەرشەلۆنە ماوەى دوورکەوتنەوەى میسی راگەیاند
2018-10-21 [06:43 AM]

ZNA-هەولێر


یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە

لیۆنێل میسی کاپتنی بەرشەلۆنە لەیاریی یانەکەى بەرامبەر سیڤیلیە توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت، پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ، یانەى بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە پێکانەکەى میسی شکاوییە لە قۆڵیدا، بۆ ماوەى سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

بەوەش میسی ناتوانێت لە هەردوو یاریی چون و هاتنی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنز لیگ یاریی بکات هەروەها لە کلاسیکۆی خولی ئیسپانیاش بەرامبەر ریاڵ مەدرید ناتوانێت بەشداری بکات

میسی تەنها 26 خولەک بەرامبەر سیڤیلیە یاریی کرد و توانی گۆڵێک تۆماربکات و گۆڵێکیش دروست بکات  تا ئەوکاتەى توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت.





ئەم هەواڵە 11497جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad