English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران... دوو وەزیری تر دەستیان لەكار كێشایەوە
2018-10-21 [06:47 AM]

ZNA - هەولێر


حەسەن ڕۆحانی، سەرۆك کۆماری ئێران شەوی ڕابردوو، داوای دەست لەکارکێشانەوەی وەزیرانی ڕێگاوبان و پیشەسازی و بازرگانی حکوومەتی ئێرانی قەبووڵ کرد کە بۆ چەندجارێكە دەستیان نامەی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش كردبوو.

 میدیا فەرمییەکانی ئێران رایانگەیاند، حەسەن ڕۆحانی وێڕای پەسەندکردنی داوای دەست لەکارکێشانەوەی عەباس ئاخوندی، وەزیری ڕێگەوبان و محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی، دوو کەسی بەناوەکانی محەمەد ئیسلامی و ڕەزا ڕەحمانی وەک سەرپەرشتیارانی ئەو دوو وەزارەتە دیاری کرد.

عەباس ئاخوندی، وەزیری ڕێگەوبان دوێنێ شەممە بە بڵاوکردنەوەی نامەی دەست لەکارکێشانەوەی خۆی، سێ هۆکاری بۆ ئەو هەڵوێستەی دەستنیشان کردبوو کە بریتین لە: "هاوئاهەنگ نەبوونی خۆی لەگەڵ سیاسەتی دەستێوەردانی دەوڵەت لە بازار و شێوازی ئیدارەکردنی کاروباری ئابووری بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی وڵات.

ئەو وەزیرە دەست لەکارکێشانەوەی حکوومەتی ئێران جەختی کردووەتەوە "گرتنەبەری ڕێوشوێنی دژوار لە بەرانبەر گەمارۆکانی ئەمریکا بووەتە هۆی پێشێلکردنی سێ بنەمای "پابەندبوون بە یاسا، ڕێزگرتن لە مافی خاوەندارێتی و ئابووریی بازاری پێشبڕکێ" کە ژیانی خەڵکیان ئەستەمتر کردووە.

بەردەست لەکارکێشانەوەی دوو وەزیری ڕێگەبان و پێشەسازی و بازرگانی، هەندێ لە ئەندام پەرلەمانەکان پرسی لێپرسینەوەی ئەو دوو وەزیرەیان لە پەرلەمان هێنابووە بەرباس.

پێشتریش وەزیرانی دوو وەزارەتی ئابووری و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بەهۆی ڕەوشی ناجێگیری ئابووری و گرانی ناڕەزایەتیی خەڵک یەکیان دەستی لەکار کێشایەوە و یەکی دیکەشیان لە پەرلەمان متمانەی لێ وەرگیرایەوە.

هاوکات چەند بەرپرسی باڵای ئابووری وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی و جێگرەکەی بەهۆی گەندەڵی و خراپیی ڕەوشی کارگێڕی لەکار دوور خرانەوە.

 





ئەم هەواڵە 5872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad