English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی كوشتنی خاشقچی ئەم ووڵاتە ئامادەی كۆنگرەی داڤۆسی بیابان نابێت
2018-10-21 [07:32 AM]

ZNA - هەولێر


حكومەتی نیوزلەندا رایەگەیاند، لەسەر كوشتنی جەمال خاشقچی لەلایەن سعودیەوە،  بەشداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمهێنان لەسعودیە ناكات.

وەزیری بازرگانی نیوزلەندا دیڤید باركر گوتی: هیچ بەرپرسێكی نیوزلەندا ئامادەنابێت لە كۆنگرەی (دەسپێشخەری بەرهەمهێنان بۆ داهاتوو)، كە لە 23 تاوەكو 25 ئەم مانگە لەسعودیە بەڕێوەدەچێت لەژێر ناونیشانی( داڤۆسی بیابان).

هەروەها وەزیری دەرەوەی نیوزلەندا وینستن پیترس، رایگەیاند، داننان بەتاوانی كوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی، پەیامێكی ڕوونە كە لەلاین دوو بەرپرسی سعودیە ئەنجام دراوە و ئێمە تووشی دڵەڕاوكێ كردووە.

ئەو گوتیشی : چەندین پرسیاری بێ وەڵام هەیە لەو كوشتنەدا، هەروەها پێشبينى دەكەين دەركەوتنى ئەنجامى لێكۆڵینەوەكە كەلە توركيا بەڕێوە دەچێت ناكۆكی بخاتە نێوان توركیا وسعودیە.

 

و/جەنگاوەر

س/RT

 





ئەم هەواڵە 3868جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad