English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و...ئامار و زانیاری له‌سه‌ر یاری دێربی خولی ئیتاڵیا
2018-10-21 [09:20 AM]

ZNA-هەولێر


یاریی دێربی میلانۆی نێوان ھەردوو یانەی ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان چاوەکان دەباتە سەر رکابەرییەکی بەھێزی ھەردوو یانە لە رکابەرییەکانی خولی سێریا ئەی ئیتالیا.

ئەمشەو کاژێر ٢١:٣٠ بەکاتی باشووری کوردستان ھەردوو یانە لە گەڕی نۆیەمی سێریا ئەی لەسەر یاریگەی جۆزێپی میازا لە میلانۆ رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یەکەم یاریی دێربی لەنێوان ھەردوو یانە لە ١٩٠٨-١٠-١٨ ئەنجامدراوە و یەکەم یاریی بە ٢-١ لە بەرژەوەندی میلان کۆتاییھاتووە.

یەکەم رووبەڕووبوونەوەی فەرمی نێوان ھەردوو یانە لە پاڵەوانێتی نیشتیمانی ئیتالیا بووە لە وەرزی ١٩٠٩-١٩٠٨ بووە لە رۆژی ١٩٠٩-١-١٠ و لەو یارییەشدا میلان بە ٣-٢ سەرکەوتنی بەدەستھێنا.

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی ھەردوو یانەکەی میلانۆ پێمان دەڵێت، نیرازۆری و رۆسۆنێری ١٦٩ جار لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، یانەی میلان لە ٦٢ یارییدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە و ئینتەرمیلانیش ٥١ یاریی بردووەتەوە و ٥٥ یاریی نێوان ھەردوو یانەش بەیەکسانبوون کۆتاییھاتووە.

میلان و ئینتەر لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان ٤ جار رووبەڕووی یەکبوونەتەوە، میلان دوو یاریی بردووەتەوە و لە دوو یارییشدا یەکسانبوون، میلان ٦ گۆڵی کردووە و گۆڵێکی لێکراوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دێللۆ سپۆرتی ئیتالی رایگەیاندووە، بۆ یەکەمجار جۆزێپی میازا بۆ دێربی میلانۆ ٨٠ ھەزار کەس بەخۆیەوە دەبینێت کە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە، ھەروەھا چەندین ئەستێرەی پێشووی ھەردوو یانە لەنێو یاریگەدا ئامادەدەبن، ئەدریانۆ گالیانی، بەڕێوەبەری پێشووی میلان و رۆبێرتۆ مانچینی، راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیتالیاش ئامادەی یارییەکە دەبن.

رۆژنامەکە ئەوەشی راگەیاندووە، یانەی ئینتەرمیلان ماوەی سێ مانگە سەرقاڵی دروستکردنی تیفۆییەکی تایبەت بەیانەکەیەتی و ئەمشەو ھەموو یاریگە دەکاتە رەنگی یانەکە.

بەر لەم یارییە ئینتەرمیلان لە ٨ یارییدا ٥ یاریی بردووەتەوە، لە یارییەکدا یەکسانبووە و ٢ یارییشی دۆڕاندووە، ئێستا بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولەکەیە.

یانەی ئەیسی میلان ٧ یاریی ئەنجامداوە، ٣ یاریی بردووەتەوە، لە ٣ یارییدا یەکسانبووە و یەک یاریی دۆڕاندووە و بە ١٢ خاڵ لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە و یارییەکی دواخراویشی ماوە.


رووداو





ئەم هەواڵە 2533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad