English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر شه‌ش ئۆتۆمبێل پێكیان دادا و قوربانى لێكه‌وته‌وه‌
2018-10-21 [10:54 AM]

ZNA-هه‌ولێر


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت كاتژمیر 10ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى 10 ى 2018 ،  له‌سه‌ر شه‌قامی 100مه‌تری شاری هه‌ولێر له‌ ده‌روازه‌ی ئه‌نده‌رپاسی باز ئۆتۆمبێلێكی تاكسی به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداو له‌دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كه‌ ، دواتر  دابه‌زیه‌ دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام وخۆی كیشا به‌لاندكرۆزیك كه‌له‌سایدی خۆی ده‌رۆیشت 


 گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێری تاكسیه‌كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوو ، زیانێكی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبێله‌كان ورێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت ، له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌ به‌هۆی كۆبونه‌وه‌ی شۆفێرانی تر بۆسه‌یركردنی رووداوه‌كه‌ وه‌كو جۆریك له‌ (فچول )چوار ئۆتۆمبێلی تر پێكیان دادا كه‌ له‌ پێكدادانه‌كان ته‌نها زیانی ماڵی كه‌وته‌وه‌ 
 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت  لێره‌وه‌ داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌وڵبده‌ن له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كان كۆنه‌بنه‌وه‌ نه‌بنه‌ هۆی جه‌نجاڵی وگیرانی شه‌قامه‌كان

11





ئەم هەواڵە 2215جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad