English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەسرەو گۆران: پەنجا ھەزار دەنگی پارتی فەوتاوە
2018-10-21 [10:57 AM]

ZNA-هه‌ولێر


خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پارتی ئەو پەڕی نەرمی نواندووە و سکاڵای لەسەر پێشێلکارییەکان تۆمار کردووە بەڵام رەچاوی دۆخی کوردستانی کردووە و ئەنجامەکانی قبووڵکردووە.

لە لێدوانێکیدا خەسرەو گۆران رایگەیاند، پارتی دەنگێکی زۆری بەھۆی رەتکردنەوەی چەند سندوقێک کە ١٢٠ ھەزار دەنگیان لەخۆ گرتووە لەدەستداوە، نزیکەی ٥٠ ھەزار دەنگی پارتی فەوتاوە، بەڵام بۆ ناوی کوردستان و لەبەر خاتری گوڵە گەنمەکە ئەنجامەکەیان قبووڵکردووە.

خەسرەو گۆران، داوا لە لایەنە ناڕازییەکان دەکات کە شکستەکانیان قبووڵبکەن و ملکەچی بڕیارەکانی کۆمسیۆن بن تەنھا لەبەر ئەوەی دەنگییان کەمیکردووە ھێرش نەکەنە سەر ئەنجامەکان.

لەبارەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی، خەسرەو گۆران نەیشاردەوە کە گلەیی زۆریان لە ئەدای پارتە سیاسییەکان ھەیە لە بەغدا و "پارتی ئازادە لەوەی لەگەڵ کێ حکوومەت پێکدێنێت"

K٢٤





ئەم هەواڵە 4273جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad