English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تره‌مپ: سعوودیه‌ هاوپه‌یمانێكی زۆر باشه‌
2018-10-21 [11:01 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا،  سەبارەت بە کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: تا دۆزینەوەی وەڵامەکان دڵنیا نابم.

ترەمپ کە لە ویلایەتی نێڤادای ئەمریکا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە کوژرانی خاشقچی.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە "ئایا دەگونجێت شازادە بن سەلمان پێشتر ھەواڵی نەبووبێت لە بارەی کوژرانی خاشقچی؟" ترەمپ رایگەیاند: "ئەوە دەگونجێت".

ترەمپ رایگەیاند کە تا دۆزینەوەی وەڵامەکان دڵنیا نابم و، لێکۆڵینەوەی سعوودیەی بە "ھەنگاوێکی گەورە" لە قەڵەمدا و، باسی لەوە کرد کە کەسی زۆر خراونەتە لێکۆڵینەوەکەوە.

گوتیشی: سعوودیە ھاوپەیمانێکی زۆر باشە، بەڵام ئەوەی ئەنجامیداوە جێگەی قبووڵ کردن نییە.

ھەروەھا لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی کە ئایا لێکۆڵینەوەکەی سعوودیە بە باوەڕپێکراو دەزانیت؟ ترەمپ رایگەیاند: "بەڵێ بە باوەڕپێکراوی دەزانم.





ئەم هەواڵە 4483جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad