English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌لی عه‌ونى : یه‌كێتى زۆر برینداره‌ نازانێت چۆن هه‌ڵوێسته‌ چه‌وته‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى راست بكاته‌وه‌
2018-10-21 [11:06 AM]

ZNA-هه‌ولێر


عەلی عەونی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لەھەژماری خۆیان لەھەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک لەژێر ناوی یەکێتی بریندارە ڕایدەگەێنێت ، دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر و دوای دەست نیشانکردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە ینک سەرەڕای رێککەوتن لەگەڵ پارتی دەنگی پێنەدا و سەرۆک کۆماری عێراقی بەو شێوە ناشیرینە گەیاندە سەر کورسی.ئینجا رەفتار و لێدوانە منداڵانەیەی کوڕەکەی جەلال تالەبانی و سەعدی پیرە لە لایەکی دیکە. ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان بەرچاوی رۆشنە و باشتر دەزانێت کە لە کوردستان و لە عێراق بە چ شێوەیەک کار بکات.

عەلی عەونی ڕاشیدەگەێنێت ، خەڵکی کوردستان و (شەقامی پارتی)چیتر رازی نین ئەوان دەنگ بدەن بە پارتی و ئێمەش پیاوەتیی پێبکەین و کورسییەکان بۆ رازیکردنی ئەو لایەنانەی بڕیاریان داوە لەگەڵ ئێمە نەبن, دابەش بکەین.

ناوبراو لەکۆتادا ڕایدەگەێنێت ئەوەی ھەستی پێدەکرێت ئەوەیە کە ئێستا ینک زۆر بریندارە و نازانێت چۆن ھەڵوێستە چەوتەکانی گروپەکانی لەگەڵ کوردستان و لەگەڵ پارتی راست بکاتەوە.خۆشبەختانە گەمەی باڵەکانی ئاشکرا بووە . چیتر ناتوانن ئەو شانۆگەرییە سواوە بەرێوە ببەن.





ئەم هەواڵە 6079جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad