English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامانجەکەی بەرشەلۆنە خۆی یەکلایی کردەوە 
2018-10-21 [12:17 PM]

ZNA- ھەولێر



ئەدریان رابیۆ یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی خۆی یەکلایی کردەوە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی . 

بۆندی ئەدریان رابیۆ لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان لە کۆتایی ئەم وەرزە کۆتایی پێدەھات و بڕیاریدابوو بەشێوەیەکی سەربەست رووبکاتە یانەی بەرشەلۆنە . 

ئەمرۆش رۆنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە ، ئەدریان رابیۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ماوەی ٣ وەرز نوێ دەکاتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , تۆماس تۆخێلی راھێنەری یانەی پاریسی رۆلێکی گەورەی ھەبووە لە مانەوەی رابیۆ لە ریزەکانی یانەکەی چونکە لە ئێستادا بەشێوەی سەرەکی یاری پێدەکات و لەناو یاریگاش رۆلێکی بەرچاو دەبینێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێشتر رابیۆ ٤ گرێبەستی یانەی پاریس سانجێرمانی رەتکردبووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەڵام تۆخێل توانی رازی بکات بە مانەوە . 

 

یاسین ئەحمەد
 





ئەم هەواڵە 11521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad