English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ئيسماعيل به‌شيكچى كرد
2018-10-21 [01:49 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لى كوردستان به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و بيروبۆچوونه‌كانى مامۆستا ئيسماعيل به‌شيكچى ده‌ڕوانێت و به‌و به‌رگرييه‌ى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و مرۆڤايه‌تى ده‌يكات، جێگه‌ و خۆشه‌ويستيى خۆى له‌ دڵى هه‌موواندا كردۆته‌وه‌.

له‌ ديدارێكدا نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 21/10/2018 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌ نزيكه‌وه‌ له‌ دۆخ و ته‌ندروستيى نووسه‌ر و ڕۆناكبير و دۆستى گه‌لى كورد مامۆستا ئيسماعيل به‌شيكچى پرسى و هيواى ته‌ندروستييه‌كى باش و سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ ديداره‌كه‌دا، مامۆستا به‌شيكچى وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ويستييه‌ى له‌ هه‌موو شوێنێكى كوردستان هه‌ستى پێده‌كات، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كار و چالاكييه‌كانى وه‌قفى "ئيسماعيل به‌شيكچى" پێشكه‌ش كرد و باسى له‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌شداريكردنى له‌ چه‌ندين چالاكيى كولتوورى و ڕۆشنبيريدا كرد.





ئەم هەواڵە 2923جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad