English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوا ئەنجامی هەڵبژاردن پێی گوتین کێ برینداره!
2018-10-21 [02:06 AM]

نووسینی: ڕێبین نەوزاد


چەند ڕۆژێک لەمەوپێش سەعیدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە چاوپێکەتنێکدا گوتی:پارتی برینداره و دەبێت موراعاتیان بکەین.هەرچەندە کاک سەعدی هەمیشە لێدوانەکانی بۆتە جێی قسە و باس و جێی پێکەنینی خەڵکی چونکە هیچ کات لێدوانەکانی ناچنەوە سە یەکدی و کەمیان لە عەقڵ و لۆژیکەوە نزیکن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کا سەعدی ڕاست دەکات،پارتی بریندارە.ئێستا کە پارتی بووە بەتاکە پارێزەر و نوێنەری زۆرینەی خەڵکی کوردستان برینداری دەستی خیانەتە.ئەو خیانەتەی حزبەکەی سەعدی پیرە دەستیان پێکرد و بە شکاندنی لوتی هاوپەیمانەکانیان لە پردێ و سحێلا کۆتایی پێ هات. دواجار ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پێیان گوتین کە کێ بریندارە.پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێژەیەکی بەرچاو پلەی یەکەمی بەدەست هێنا،بەجۆرێک کە هیچ حزبێک نیوەی پارتی دەنگی نەهێناوە.! حزبەکەی کاک سەعدیش سەرەڕای تەزویرکردنی دەیان و سەدان هەزار دەنگ هێشتا نیوە کەمتر لە ژمارەی کورسیەکانی پارتی بەدەست هێناوە.دەنگی خەڵکی کوردستان سەنگی محەکە بۆ سەلماندی ئەوەی بریندار و دۆڕاو کێیە.شەڕی سیاسی و شەڕی نشتیمان دوو بابەتی لێک جیاوازن،ئەوەی کە پارتی بەو ڕێژە بەرچاوە پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە پێی دەڵێن براوە و بەڕکابەرەکەیشی دۆڕاو و بریندار.بەڵام ئەوەی لە پشتەوە بە هاوکاری حزبەکەی کاک سەعدی خەنجەری ژەهراوی لە پشتی پارتی و نشتیمان دەدرێت و نیوەی خاکی کوردستان دەفرۆشرێت ئەمە پێی دەڵێن برین لە جەستەی نشتیمان و پارتیش برینداری وەها خیانەتێکە. سەرکەوتنی پارتی لە دەنگدانی ئەم خولەی پەرلەمان لەهەمان ساڵڕۆژی سەرکەووتنە مەزنەکەی پردێدا بوو کەتێیدا پارتی توانی بە هێز و بازووی پێشمەرگەکانی قەوارەی هەرێمی کوردستان لە لەناوچوون بپارێزێت،کاتێک سەرانی حزبەکەی کاک سەعدی و میدیا کانی حزبەکەی و میدیا سێبەرەکانیان مژدەی داگیرکردنی هەولێریان دەدا لەوکاتەدا پێشمەرگەکانی پارتی و پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات گیانی خۆیان دەکردە قوربانی پاراستنی سەر و ماڵی خەڵکی و پاراستنی شکۆی تاکی کورد.بۆیە بەدەست هێنانی پلەی یەکەم و ئەو ژمارە زۆرەی کورسی پەرلەمان بۆ پارتی شتێکی زۆر نامۆ نیە،بەهەق دەبوو پارتی ڕێژەی لەوە زیاتریشی هێنابا.ئەوە ئەو سەرۆک وەزیرانەی جێگری سەرۆکی پارتی بوو شانی دایە بەر ئەو حوکمەتەی زۆرینەی حزبەکان پێش بانگەشەی هەڵبژاردن تێیدا کشانەوە،ئاوادانی شار و شارۆچەکانی کوردستان بەتایبەتی ئەو ناوچانەی پارتی تێدا باڵادەستە گەورە ترین هۆکارە بۆ ئەوەی خەڵکی دەنگ بەپارتی بدات. حوکمڕانی بە عاتیفە ناکرێ،لە فەیس بووکیشەوە ناکرێ.بەڵکوو کرداری دەوێ.ئەوە پارتی بوو شانی دایە بەر سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ و کوردستانی لە لەناوچونی یەکجاری پاراست،هیچ کات پارتی سیاسەتی نیفاقی پەیڕەو نەکردوە لەگەڵ لایەنگرانی خۆی.کەچی هەر ڕۆژی هەڵبژاردن کاک سەعدی ئەنجامی هەڵبژاردنی ڕەتدەکردەوە.لەلایەکی دیکەوە قوباد تاڵەبانی لێدوانێکی دیکەی دا و ئەوانی دیکەش هەر یەک قسەی خۆیان کرد.بۆیە خەڵکی کوردستان بەرەو هۆشیاری دەچێت ئیدی ئامادە نین دەنگ بەحزبێی پڕ نیفاق و درۆ و دووڕووی بدەن. ئەوەی جێی دڵخۆشیە ئەوەیە کە چیدیکە بەجنێودان بەپارتی و بەکار هێنانی ئیرهابی فیکری کەس نابێت بەپاڵەوان.ساڵانی پێشوو هەرکەس دژی پارتی بوایە و جنێوی زیاتری بدایه خەڵکی زۆنی سەوز و نیلی دەنگیان پێدەدا،ئەمەش وەکوو سەقفەیەی تیجاری لێ هاتبوو! کەچی لەخولی ئەم جارەدا هەرچەندە زۆر کەس خۆیان شین و مۆرکردەوە و جنێوی پێویستیان دا بۆ بوونە پەرلەمانتار، کەچی دەر نەچوون! خاڵێکی دیکە جێی سەرنجە دەبێ خەڵکی بە تەرکیزەوە تەماشای بکات.هەمیشە ڕکابەرەکانی پارتی باسی شەخسپەرستی دەکەن لەنێو پارتیدا.کەچی تەنها پارتی دەنگەکانی بەسەر هەموو کاندیدەکانیدا دابەش بووە بە جیاوازیەکی کەم،کەچی ئەوانی دیکە تێکڕا جەماوەریان دەنگیان بە یەک کاندید یان سەرۆک لیست داوە.ئەمەش پێمان دەڵێ ئیرهابی فیکری پێچەوانەی بکەرەوە ڕاستیەکەت بۆ دەردەکەوێ. سەرەڕای ئەم سەرکەوتە مەزنەش نابێت پارتی هیچ غرورێک بیگرێت.دەبێت زیاتر تێکەڵی ئێش و ئازارەکانی خەڵکیی ببێت و کەم و کوڕیەکانی بەتەواوی چارەسەر بکات.ئەوکات بەدڵنیاییەوە بۆ خولی داهاتوو پارتی زیاتر لە ئێستاش دووژمنانی توشی شۆک دەکات.





ئەم هەواڵە 592جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad