English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەبادی: شانە نووستووەکانی داعش هەڕەشەن
2018-10-21 [02:40 AM]

ZNA - هەولێر


حەیدەر عەبادی سەبارەت بە ھەڕەشە و مەترسی شانە نووستووەكانی چەكدارانی داعش ھۆشداری دەدات.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق، حەیدەر عەبادی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا ھاتووە، عەبادی لەچوارچێوەی سەردانێكی دا بۆ بارەگای فیرقەی تایبەت، رایگەیاندووە، قۆناغی داھاتوو زۆر مەترسیدارە بەھۆی بوونی شانەی نووستووی داعش لە ناو خاكی سووریا، لەناو عێراق سەركەوتنی گەورەمان بەدەست ھێنا، بەڵام لە سووریا ماوە و پێویستە لەناوی بەرین.

سەرۆك وەزیران، ئاماژەی بەوەش كردووە، چەكداران دەیانەویت كەلێنێك بدۆزنەوە,  پێویستە بواریان پێ نەدەین و دەبێت زۆر وریا بین و ھەوڵەكانیان پۆچەل بكەینەوە.

 





ئەم هەواڵە 2101جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad