English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کارەبای عێراق گرێبەست لەگەڵ دوو کۆمپانیای ئەمریکی و ئەڵمانی واژۆدەکات
2018-10-21 [03:45 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، دوو رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هەریەکە لە جەنەراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکی و سیمێنسی ئەڵمانی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی کارەبای عێراق واژۆکردووە.

بەپێی رێککەوتنە سەرەتاییەکان و گفتوگۆکانی نێوانیان، پێشبینیدەکرا گرێبەستی پەرەپێدانی کارەبای عێراق بە توانای 11 مێگاوات بدرێتە کۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی، کە بەهاکەی 15 ملیار دۆلاری ئەمریکی بوو، بەڵام بەگوێرەی زانیاری رۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لەژێر گوشارەکانی دۆناڵد ترەمپ، عێراق رازیبووە گرێبەستەکە لەگەڵ جەنەراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکیش واژۆبکات.

بەرپرسێکی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەو گوشارانەی ئەمریکا پشتڕاستکردووەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی کارەبای عێراق یەکەمجار سیمێنسی ئەڵمانی داواکاری پێشکەشکردووە و دواتر جەنەراڵ ئێلێکتریکی ئەمریکی بەهۆی گوشارە بەهێزەکانی ئەمریکاوە هاتووەتە ناو گرێبەستەکەوە.

بەگوتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کارەبای عێراق، ئەو دوو یاداشتنامەی واژۆکراون دیارنییە حکومەتی نوێی عێراق مامەڵە لەگەڵ کامەیان دەکات یان پێکەوە لە عێراق کاردەکەن.

جۆو کایسەر، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای سیمێنس لە توویتەر بڵاویکردووەتەوە، واژۆکردنی ئەو گرێبەستە بڕیارێکی مێژووییە بۆ کۆمپانیاکەیان.

لە سەرەتای مانگی 9ی ئەمساڵ جۆو کایسەر رایگەیاندبوو "بەڵێنمان بە گەلی عێراق داوە و دەیبەینەسەر. ئەو نەخشەڕێگەی بۆ عێراق هەمانە کارەبای پێویست بۆ وڵاتەکەی دابیندەکەین، هەروەها خوێندن و پەروەردە بۆ هەزاران گەنجی عێراق و 60 هەزار هەلیکار بۆ عێراقی نوێ دابیندەکەین".





ئەم هەواڵە 1786جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad