English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەك ملیۆن ئێرانی بۆ چلەی ئیمام حسێن، ڤیزەی عێراقیان وەرگرتووە
کەربەلا لە رۆژی چلەی ئیمام حسێن/ ئەرشیڤ
2018-10-21 [04:03 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری نێوخۆی ئێران رایگاند هەتا ئێستا یەک ملیۆن ئێرانی توانیویانە بۆ رۆژی چلەی ئیمام حسێن، ڤیزەی عێراق وەربگرن.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی، وەزیری ناوخۆی ئێران، ئاشكرای كرد، بە مەبەستی بەشداری كردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە كەربەلا، تاوەكو ئێستا زیاتر لە یەك ملیۆن و دوو سەد ھەزار كەس ناوی خۆیان تۆماركردووە كە یەك ملیۆن كەسیان توانیویانە ڤیزە وەربگرن و رۆژانە زیاتر لە شەش ھەزار كەسیش دەچنە ناو خاكی عێراقەوە.

بڕیارە ٣٠ی تشرینی دووەم یادی چلەی ئیمام حسێن بكرێتەوە، كە ساڵی ٦٨٠ی زاینی لە ناوچەی تەف لە دەشتی كەربەلا، شەهید كراوە.

 





ئەم هەواڵە 11905جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad