English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانیی بونیاتنانەوە: هێزە بیانیەکان لە عێراق دەردەکەین
مەنسوور بوعێجی
2018-10-21 [04:11 AM]

​ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایگەیاند، ئەگەر هێزە بیانییەکان لە عێراق نەچنەدەرەوە، ئەوا هاوشێوەی داعش مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین.

مەنسوور بعێجی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانێتی بوونیادنانەوە رایگەیاند، کاری سەرەکیی پەرلەمان و حکومەتی داهاتووی عێراق دەرکردنی هێزە بیانییەکانە لە عێراق دەبێت.

 بعێجی جەختیکردەوە، پەرلەمان لە دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێ کار بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە دەکات و دوای دەرکردنی بڕیاری دەرچوونی هێزە بیانییەکان لە عێراق لەلایەن پەرلەمان و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت، ئەو هێزانە ئامادەنەبوون خاکی عێراق جێبهێڵن، ئەوا هاوشێوەی داعش مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و بەهێز دەریان دەکەین.





ئەم هەواڵە 3577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad