English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری حەسەن رۆحانی: وڵات كەوتۆتە دۆخێكی ھەستیارەوە
ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران
2018-10-21 [04:18 AM]

​ZNA - هەولێر


ئیسحاق جەھانگیری جێگری سەرۆك كۆماری ئێران داوایی یەگرتوویی بۆ تێپەراندنی قۆناخی سەپاندنی گەمارۆكانی ئەمریكا بەسەر ئێراندا دەكات.

جەھانگیری جارێكی دیكە دانی پێدانا كە تاران كەوتووەتە دۆخێكی ھەستیارەوە و لەو دۆخەدا دەبێ بە راشكاوی لەگەڵ یەكتر بدوێین.

بە گوتەی جەھانگیری، كۆمەڵێك پرس لە نێوان خەلك و ھوكمەتی ئێراندا ئاشكرایە و ئێستا بە سەپاندنی گەمارۆكان بەسەر ئێراندا وڵات پێوسیتی بە یەكگرتوویی ھەیە.

جەھانگیری دەڵێ ئەو گۆرانكاریەی بەسەر ئێراندا دێت، تەنیا لەژێر كاریگەریی ئابووریدا نییە، بەڵكوو لەژێر كاریگەریی گۆرانكاری سیاسی و كۆمەڵایەتیشدایە ھەربۆیە بۆ پرسە سیاسیەكان ھەموو لایەك دەبێ یەكگرتوو بن.

ئەمە یەكەم لێدوانی فەرمی حوكمەتی ئێرانە سەبارەت بە نزیكبوونەوەی گەمارۆكانی واشنتن بۆسەر ئێران كە بە راشكاوی دانی پێدادەنێت وڵات رووبەڕووی ئاڵۆزی سیاسی و ئابووری دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 4045جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad