English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر خوازیاری کۆتایی‌هێنان بە دەستەڵاتی حیزبی دەعوەیە
حاکم زاملی
2018-10-21 [04:23 AM]

ZNA- هەولێر


رەوتی سەدری داوا لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق دەکات کۆتایی بە هەژموونی حزبی دەعوە لەنێو حکومەت بهێنێت.

حاکم زاملی، سەرکردە لە رەوتی سەدری بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر رایگەیاند، دۆسییەی زۆر هەن کە دەبێت عادل عەبدولمەهدی لە دوای پێکهێنانی حکومەت کاریان لەسەر بکات.

زاملی گوتی: دۆسییەکانی گەندەڵی و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران، هەروەها هەڵدانەوەی ئەو دۆسییانەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا داخراون، وەکو بڵاوبوونەوەی ماددە بێهۆشکەرەکان و بەتاڵانبردنی نەوت دەبێ کاریان لەسەر بکرێت.

بە گوتەی زاملی، پێویستە عادل عەبدولمەهدی بەرەنگاری دەسەڵاتەکانی حزبی دەعوە بەسەر حکومەت ببێتەوە و کۆتایی بەو دەوڵەتە بهێنێت کە لەلایەن حزبی دەعوەوە پێکهێندراوە.

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 1843جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad