English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژی سێشه‌ممه‌ چاوه‌ڕوانی ورده‌كاری پرسی كوژرانی خاشوقچی بن
2018-10-21 [04:28 AM]

ZNA- هەولێر


سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند: "رۆژی سێشه‌ممه‌ لێدوانێك له‌باره‌ی ورده‌كاری پرسی كوژرانی جه‌مال خاشوقچی، رۆژنامه‌نووسی سعوودی ده‌ده‌م".

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ لێدوانێكدا له‌ شاری ئیسته‌نبوڵ گوتی: "رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌ لێدوانێكدا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكپارتی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، هه‌موو ورده‌كارییه‌كان و هه‌ڵوێستی خۆم له‌باره‌ی كه‌یسی خاشوقچی راده‌گه‌یه‌نم.

هه‌روه‌ها ئه‌ردوغان گوتیشی: "بۆچی 15 كه‌س هاتنه‌ ئێره‌؟ ئه‌ی بۆچی 18 كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستگیركرد؟ پێویسته‌ هه‌موو ورده‌كارییه‌كان روونبكرێنه‌وه‌".

سه‌رۆك كۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "له‌ لێدوانی رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر باسی ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌م و ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و كه‌یسه‌ باس ده‌كه‌م".





ئەم هەواڵە 3892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad