English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی: کوردستانییان، دەنگیان دا بە بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز
2018-10-21 [05:26 AM]

ZNA- ھەولێر



 بەبۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامە فەرمییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرکەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

ئەمەش دەقەکەیەتی.... 
سوپاسی خەڵکی کوردسـتـان دەکەم بۆ پـشـتگیـریی بەردەوامیان و داخوازییـان بۆ بەردەوامبوون لە بەرەوپێشچوونمان لە حکوومەتی داھاتوودا. ھاووڵاتیانی سەربەرز و خۆشەویست، سوپاستان دەکەم بۆ بەشـداربـوون لە پرۆسەیەکی دیموکراتیی ئـاشـتیانەدا لە ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول و بەکارھێنانی مـافی خۆتان بۆ دەنگدان. 
ئەمە پێـنجەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێـمی کوردستانە، ئێـمە ھەرێمێکی تازەین، ھێـشتا لە قۆناغی بنیاتـنـانی دیموکراسیداین، ئەم ھەڵبژاردنەش ھەنگاوێکی گەورە بوو بەرەو پێشەوە. ئێستا دوای ڕاگەیاندنی فەرمیی ئەنجامەکان، داوا لە ھەمــوو لایەنە سیاسییەکان دەکەم بە گیانێکی ئــارام و بنیاتــنەرانە بۆ پاراستنی یەکڕیزی و تەبایی بەردەوام بــن کاتێک ئێمە گفتوگۆ لەسەر پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو دەکەین. سـوپـاسی خەڵکی کوردسـتان دەکەم کە وێڕای پێنج سـاڵی ڕابـردووی لەڕادەبەر دژوار، مـتمانەیان بە حکوومەتەکەمـان دایەوە. 
ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان دەریخست کە زۆرینەی خەڵکی کوردسـتان پشـتگیری لە حکوومەتێکی بەھێز و سەقـامگیر دەکەن بە سەرکـردایەتی و پێشڕەویی پارتی دیموکراتی کوردستان. ئەنجامەکان وەک دەنگدانێک بۆ پێشکەوتنی سەقامگیر دەبینم. لە ڕوانگەی پارتییەوە، ئەنجامەکان ئاماژەیەکن بۆ نیشتمانپەروەری، خۆڕاگری و ھیوای ئایندەیەکی گەش. ئێمە لە چەنــدین لاوە ڕووبەڕووی مــلملانێ بــووینەوە، خەبــاتــمان کرد و تــووشی ھەڵەش بــووین، بەڵام ھەرێمی کوردستانمان بە یەکگرتوویی پاراست لە کاتێکدا خەڵکێک ھەوڵی دەدا پارچەپارچەی بکەن. ھاوبەشیی نێودەوڵەتیمان بەھێز کرد، بە سەختترین قەیرانی ئابووریدا تێپەڕین، ھێشتاش ھەر لە پێشکەوتنداین. 
کوردستانییان ڕۆژی ٣٠ی ئەیلوول دەنگیان بە بەردەوامبوون لەسەر ئەم بەرەوپێشچوونە، دا. ھەلومەرجی ژیانمان بەرەو بـاشـتر دەچێت لە کوردسـتان، بەڵام ھێشتاش بەو شێوەیە نییە کە ئێمە خـوازیارین، یان شایستەی ئێوە بێت. ئەرکی ئێمە لە چوار ساڵی داھاتوودا باشترکردنی بارودۆخەکە دەبێت بە شێوەیەکی بەردەوام. ئەنــجامەکان خــواســتێکی بەھێز پیشان دەدەن بۆ پێکھێنانی حکوومەتی داھاتوو و بەردەوامبوون لەسەر کارەکانمان. گەلی کـوردسـتان بە ئـاشـکرا، بە دەنگی بەرز، بێ دڵەڕاوکێ، بەشی ھەرە مەزنی دەنگی دیموکـراسی و پشـتگیریی خۆی بە پـارتی دا، لەبەر ئەوەی دیسان بۆیان دووپـات کـرایەوە کە ئەو حـزبە لە ڕۆژانی سەختیدا و لەژێر گوشاری ناوەکی و دەرەکیدا، ھەمیشە لایەنی گەلە، نیشتمانپارێزە، ھەلپەرست نییە، بەرژەوەندیی باڵای کوردستان ئەسێرەی ڕابەری خەباتی بووە و دەبێت. 
ئێوە دەنـگتان داوە بۆ خـزمەتـگوزاری و ژێرخـانی بـاشـتر، بۆ ئـابـوورییەکی بەھێز و فـرەسەرچـاوە کە پیشەسـازی و کشتوکاڵ و گەشـتیاری و نەوت لەخۆ بـگرێت، دەنگیشیان داوە بەو ئـارامییەی کە چەنـدین سـاڵە دابینمان کردووە. ئێوە دەنگتان داوە بۆ ڕێزگرتن لە ھەموو نەتەوە و ئایینەکان، بۆ پاراستنی پێکەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی، بۆ پاراستنی مافی ئافرەتان، بایەخدان بە بێھێز و لاوازەکان. ئێوە دەنـــگتان داوە بە ئەرێنی بۆ ڕەتکردەنەوەی کەللەڕەقی، تێڕوانینی نەرێنی و تـــووڕەیی. ئێوە بەرەوپێشچوونــتان ھەڵبژارد، نەک پشێوی. ئێوە دەنگتان دا بە بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز. 
ئەمـــانە ھەمـــووی دید و ڕوانـــگەی پـــارتین. ئەنـــجامەکانی ھەڵبژاردن بەڵگەی نکۆڵی ھەڵنەگرن کە پارتی و زۆربەی گەلی کوردستان ھاودیدن، ھاوخەباتن، ھاوڕێی ئاوەدانی و پاراستنی کوردستانن. خەڵکی ئازیزی کوردسـتان، پێکھاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی کوردستان، لە کورد، تورکمان، ئاشووری، کلدان، سریان، ئەرمەن، عەرەب، کاکەیی، فەیلی، شەبەک، موسلمان، ئێزدی، مەسیحی و سابیئە، سوپاستان دەکەم بۆ ھەڵبژاردنی دیدگایەکی ئەرێنی و نیشتمانـپەروەرانە و پێدانی چانسێکی نوێ بە ئێمە. بۆ ئەوەی کارەکانمان باشتر بن، پێویستمان بە حکوومەتێکی سەقامگیر ھەیە بۆ چوار ساڵی داھاتوو. ئیتر بەرەو بنیاتنانی کوردستانێکی بەھێز. ھەر سەرکەوتوو بن. 

نێچیرڤان بارزانی
 جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
 ٢١/١٠/٢٠١٨





ئەم هەواڵە 3553جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad