English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كه‌هیه‌: هێزه‌ عێراقیه‌كان ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن
2018-10-21 [05:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نازم كه‌هیه‌ رێكخه‌رى پێشوى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، كه‌ هاوكات سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى توركمانى سه‌ربه‌خۆیه‌، رايگه‌یاند، "داعش جم و جۆڵێكى زۆرى له‌ حه‌ویجه‌و پارێزگاكانى دیاله‌ و سه‌ڵاحه‌دین هه‌یه‌، هێزه‌ عێراقیه‌كان ده‌یشارنه‌وه‌."

 

ئەو گوتیشى، شه‌وانە هێزه‌ عێراقیه‌كان ته‌نها خۆیان ده‌پارێزن، ئه‌گینا ناوچه‌كانیان پێ ناپارێزرێت به‌تایبه‌ت سنورى حه‌ویجه‌.

 

له‌ماوه‌ى هه‌فته‌ى رابردوودا، ژماره‌یه‌ك گوندنیشین له‌پارێزگاكانى دیاله‌ و كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین كوژراون؛ زۆربه‌ى كوژراوه‌كان موختارى گونده‌كانن. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌چه‌ندین هێرشى جیاجیاى داعش له‌كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كانن.

 

ئه‌حمه‌د خورشید ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى رۆژئاواى كه‌ركوك، رايگه‌یاند، "به‌شێكى زۆر له‌و ماڵانه‌ى حه‌ویجه‌ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى كه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ جارێكى تر ناوچه‌كانیان به‌ره‌و كه‌ركوك جێده‌هێڵن."

 

هەروەها گوتیشى"داعشێكى زۆر گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ ناوچه‌كه‌، ناوچه‌كه‌ش فراوانه‌ و هێزه‌ عێراقیه‌كان بۆیان ناپارێزرێت."

 

voa

 





ئەم هەواڵە 2398جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad