English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موشەكەكانی روسیا ئیسرائیلیان تۆقاندووە
2018-10-22 [05:39 AM]

​ZNA - هەولێر


سەرەتای ئەم مانگە رووسیا سیستەمی مووشەکیی ئێس-300ی دایە سووریا، سێ رۆژ لەمەوبەریش سیستمی ئێس-300 پی ئێم-2 یشی دایە ئەو وڵاتە، ئەمەش مەترسی ئێرانی بۆ سەر ئیسرائیل زیاترکردووە.

ئەگەرچی مۆسکۆ خستنە خوارەوەی فڕۆکە سەربازییەکەی کردە بیانو تاکو ئەو سیستەمە پێشکەوتوانە بداتە سووریا، بەڵام ئەوەی زیاتر ئیسرائیلی نیگەران کردووە ئەوەیە، ئەگەری هەیە رێکخراوی حزبوڵڵا سوودمەند بێت لە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیا و سیستمی راداری چەکە رووسییەکان، تاکو زیاتر ئامانجەکانیان لەناو خاکی ئیسرائیل بپێکن.

بەڕێوەبەری سەنتەری هاوپەیمانان بۆ شیکاری سیاسەتەکانی ئێران د. مێیر لیتڤاک  رایگەیاند: "ناردنی سیستەمە بەرگرییەکانی رووسییەکان بۆ سووریا، ناردنی چەکی لەلایەن ئێرانەوە بۆ حزبوڵڵا زیاترکردووە".

لیتڤاک گوتیشی: "ئیسرائیل دەتوانێت لەگەڵ هەڕەشەکانی سیستەمە رووسییەکان هەڵبکات، بەڵام کێشەکە ئەو کاتە دەستپێدەکات کە زانیاری لەبارەی فڕۆکە ئیسرائیلییەکان لەلایەن رووسەکانەوە بدرێتە حکوومەتی سووریا".

ئەو بەڕێوەبەرە پێشی وایە: "لە ئێستادا ئامانجی مووشەکەکانی حزبوڵڵا رێک و تەواو نییە، بەڵام ئەگەر بتوانن سوود لەو سیستەمانە وەربگرن، ئەوا دەتوانن هەڕەشە بۆ فڕۆکەخانە، وێستگەی کارەبا و وێستگە ئەتۆمییەکانی ئیسرائیل دروستبکەن".

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی جەروسلم پۆست، بێنیامین ناتانیاهو لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان زیادبوونی هەڕەشەکانی حزبوڵڵای بۆ سەر وڵاتەکەی ئاشکرا کردووە، دەشزاندرێت کە لە ئێستادا حزبوڵڵا 100 هەزار مووشەکی هەیە کە زۆریان بۆ بەرگریکردن لەخۆیان بەکاریدەهێنن.

ئیسرائیل سوورە لەسەر ئەوەی هێرشبکاتە سەر دامەزراوەکانی ئێران لە سووریا بە حزبوڵڵاشەوە، بەڵام بڕیارە بۆ ئەو مەبەستە جارێکی دیکە لەگەڵ ڤلادمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا، کۆببێتەوە، تاکو لەگەل مۆسکۆ دووچاری کێشەی گەورەتر نەبن.

 





ئەم هەواڵە 9532جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad