English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەوێنە.. سوپای عەدل هەڕەشەی كوشتنی سەربازە ڕفێنراوەكانى ئێران دەكات
2018-10-22 [05:55 AM]

ZNA - هەولێر


رێكخراوی "سوپای عه‌دل"  وێنەی ئەو سەربازە ئێرانییانەی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌ نزیكی سنووری پاكستان رفاندبویان.

میدیا ناوخۆییه‌كانی ئێران زانییاری ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە رێكخراوی "سوپای عه‌دل" 12 سه‌ربازی ئێرانیان رفاندووه‌، جگه‌ له‌ دوو ئه‌ندامی هه‌واڵگری سه‌ر به‌ سوپای پاسداران، له‌و ژماره‌یه‌ش 5 كه‌سیان به‌سیجن و كۆی گشتی رفێنراوه‌كان 14 كه‌سن.

هەروەها وێنه‌ی ئەو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانەی كە لەدەستی ئەو سەربازاە ئێرانییانە دابوون كەوتوونەتە ژێر دەستی ئەورێكخراوه‌ی  كە ئێران به‌ "تیرۆریست" ناویان ده‌بات.

عیرفان شه‌هنوازی، گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سێداره‌دانی ئه‌و 14 سه‌ربازه‌ی كردووه‌ و گوتوویه‌تی: "رفاندنی ئه‌وانه‌ هه‌نگاوێكی به‌رگریكردنه‌ له‌ مافی كه‌مینه‌ سوننییه‌كه‌ی به‌لۆچ و وه‌ڵامێكیشه‌ بۆ سته‌م و داپڵۆسینه‌كانی گه‌لی به‌لوچ".

سوپای عه‌دل، گرووپێكی ئێرانی چه‌كدارن و له‌ پارێزگاكانی سیستان و به‌لوچستان چالاكیان هه‌یه‌ و ساڵی 2012 دامه‌زراوه‌.

سوپای عه‌دل هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی 14 سه‌ربازه‌ ئێرانییه‌كه‌ ده‌كات

 





ئەم هەواڵە 8533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad