English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌دات
2018-10-22 [06:31 AM]

ZNA-هەولێر


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتێك ئۆتومبێلێك به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ له‌شه‌قام ده‌رده‌چێت  به‌دووری نزیك له‌100مه‌تر له‌شه‌قامه‌كه‌ ئینجا ده‌وه‌ستێت ، ئه‌وه‌مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌خێراییه‌كه‌ی نزیك بووه‌ له‌فرین نه‌ك لێخوڕین.


ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر - كه‌ركوك له‌نزیك گوندی هه‌مزه‌ كۆر ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كه‌گه‌نجێك لێیده‌خوڕی دووسه‌رنشینیشی له‌گه‌ڵ بوو به‌هۆی تیژرۆییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا  ، له‌شه‌قام ده‌رچوو  له‌دوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی له‌شه‌قامه‌كه‌ به‌نزیكه‌ی 100مه‌تر ئینجا وه‌ستا  پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌قله‌یه‌كی لێدا.


فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ شۆفێرو دووسه‌رنشینه‌كه‌ به‌سه‌ختی زامداربوون زیانێكی زۆر به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌وت.

 گوته‌بێژى هاتووچۆی هه‌ولێر تكاده‌كا و ڕایده‌گه‌ێنێت  خۆتان به‌دووربگرن له‌م ئۆتۆمبێلانه‌ی كه‌ پێیان ده‌لێن سپۆرت یان گه‌نجانه‌ چونكه‌ ئه‌مجۆره‌ ئۆتۆمبێلانه‌ یارمه‌تیده‌رن بۆسه‌ركێشی وتیژرۆیی كردن ،  ده‌بێت هه‌موو دایك وباوكیك ئه‌وه‌ بزانێت كه‌ئه‌م ڕۆژه‌ی ئه‌مجۆره‌ ئۆتۆمبیڵه‌ بۆكوڕه‌كه‌یان ده‌كڕن ده‌بێت ڕۆژێكیش خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆبینینی ئه‌مجۆره‌ دیمه‌نانه‌

1

 

1





ئەم هەواڵە 9487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad