English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەستێرەیەکی تری ڕیال لەم زستانە دەڕوات
2018-10-22 [08:49 AM]

ZNA-هەولێر


سەرەڕای ئەو بارودۆخە خراپەی یانەی ڕیال مەدرید، ئەستێرەیێکی تری ئەو یانەیە دەیەوێت ریزەکانی یانەکەی بەجێبھێڵێت و رووبکاتە یانەی یۆڤانتوسی ئیتاڵی.

لە ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممەی رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، رۆژنامەکە بە گەورەی لە بەرگی سەرەکیدا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو یاریزانە بەرازیلیە یۆڤانتوسی دەوێت و جارێکی تر حەز دەکات لە تەنیشت رۆناڵدۆوە یاری بکاتەوە.

بڵاوبوونەوەی ئەم ھەواڵە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژێکی کەم دوای رۆیشتنی رۆناڵدۆ لە ڕیال مەدرید دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە یۆڤانتوس داوای مارسێلۆش دەکات و دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی، لە پەیامی ماڵئاوایشیدا بۆ رۆناڵدۆ مارسێلۆ نووسیبووی لە داھاتووییەکی نزیکدا یەک دەبینینەوە.

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان نرخی ئێستای مارسێلۆ لەنێوان ٥٠ بۆ ٦٠ ملیۆن یۆرۆیە و لە ئەگەری گواستنەوەی ئەو یاریزانەش یۆڤانتوس دەستبەرداری ئەلێکس ساندرۆ ببێت.





ئەم هەواڵە 10780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad