English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی.. ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا
2018-10-22 [09:51 AM]

ZNA-هەولێر


فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ناوبژیوانی یاریی کلاسیکۆی ئاشکراکرد کە رۆژی یەکشەممەی داھاتووی لە گەڕی دەیەمی لالیگا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

ئەمڕۆ  بەفەرمی خۆسیە ماریا سانچێز مارتینێزی ناوبژیوان، بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە لە یاریگادا دیاری کراو ئەلیخاندرۆ ھێرناندێز ھێرناندێزیش بە سەرۆکی ژوری ناوبژیوانانی ڤار دیاری کرا.

بڕیارە شەممەی داھاتوو کاتژمێر ٥:٠٠ ھەردو یانەی بەرشەلۆنە و  ڕیال مەدرید لە یاری کلاسیکۆی جیھان بە بێ ئامادەبوونی میسی و رۆناڵدۆ لە یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یەکببنەوە.

بەرشەلۆنە ئێستا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی ١٨ خاڵ و ڕیال مەدریدیش لە پلەی حەوتەمە بە ١٤ خاڵ.





ئەم هەواڵە 11008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad