English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی کارەبا : رۆژانە ١٩ کاتژمێر کارەبا بە ھاووڵاتیان دەدرێت
2018-10-22 [11:24 AM]

ZNA- ھەولێر



 
لەڕاگەیاندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس نێردراوە ، وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت ، ھاوبەشان ئاگادار دەکەینەوە کە لەرێکەوتی ٢٢/١٠/٢٠١٨ ی ئەم مانگە لەھەر چوار پارێزگاکەی کوردستان بەرنامەی دابەشکردنی کارەبای نیشتمانی ئاسایبووەتەوەو رۆژانە ١٩ کاتژمێر کارەبا بەھاوڵاتیان دەدرێت . 


لە راگەیندراوەکە ھاتووە،  ئەمەش دوای ئەوەی کۆمپانیای داناغاز بەھاوکاری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانیان بەسەرکەوتوویی پرۆژەی زیادکردنی بەرھەمھێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەکانی کۆرمۆڵ جێبەجێ بکەن، کە بۆ ماوەی کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر کاریگەری لەسەر ھەردوو وێستگەی غازی بەرھەمھێنانی کارەبا لە سلێمانی و ھەولێر ھەبوو.

وەزارەتی کارەبائاماژەبەوەشدەدات،  لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا وەزارەتی کارەبا لەڕێگەی کۆنترۆڵی کارەباوە بە پلانێکی تۆکمە ئەرکی رێکخستن و کۆنترۆڵکردنی تەواوی وێستگەکانی دیکەی بەرھەمھێنانی کارەبا و دابەشکردنی لە ئەستۆ گرت و توانرا رێگا لەوە بگیرێت لەکاتی جێبەجێکردنی پرۆژەکەدا کاریگەریی لەسەر ھاوڵاتیان ھەبێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 7291جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad