English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی رووسیا: چاوڕێی روونکردنەوەی ئەمریکاین
2018-10-22 [04:13 AM]

​ZNA - هەولێر


سێرگی لاڤرۆڤ لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە مۆسکۆ رایگەیاند چاوڕێی روننکردنەوەی ئەمریکاین ئاخۆ بەراستی دەیهەوێت لە رێککەوتنی مووشەکی ئەتۆمی بکشێتەوە؟

لاڤروۆف گوتی: ئەگەر ئەمریکا لەم رێکەوتننامەیە پاشەکشە بکات، رووسیا دەیەوێت ئەمە لە زاری راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا جۆن بۆڵتنەوە ببیسێت و دواتر مۆسکۆش خۆی بارودۆخەکە هەڵدەسەنگێنێت.

لە هەمان کاتدا لاڤرۆڤ هۆشداریدا هەر کردەوەیەک پەرچەکردارێکی دەبێت.

دووپاتیشی کردەوە رووسیا پابەند دەبێت بە پاراستنی سەقامگیریی جیهان و چاوەڕیش دەکات ئەمریکاش بەمانەوەی لە رێکەوتننامەکە بەرپرسیارێتیی خۆی لەمبارەوە بگرێتە ئەستۆ. رۆژی یەکشەممە سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند لەو رێکەوتننامە ئەتۆمییەکەی  واشینتۆن لە گەڵ مۆسکۆ لەساڵی ١٩٨٧دا واژووی کردووە پاشەکشە دەکات. ئەم رێکەوتنە رێگە بە تاقیکردنەوە و بەرهەمهێنانی موشەکی کورت مەودای ٥٠٠ کیلۆمەتری و درێژمەودای ٥٥٠٠ کیلۆمەتری نادات. بەڵام ئەمریکا دەڵێت دەمێکە رووسیا ئەم رێکەوتنەی پێشێل کردووە و رووسیاس ئەم تۆمەتە رەت دەکاتەوە.

 





ئەم هەواڵە 5953جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad