English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ھەولێر چاپخانەیەک کارتۆنی ساختە بۆ دەرمان و خواردن چاپ دەکات 
2018-10-22 [04:17 AM]

ZNA- ھەولێر



پۆلیسی ھەولێر دەستی بەسەر چاپخانەیەکدا گرت، کە کارتۆنی دەرمان و خواردنی ساختەی چاپ دەکرد و ھەروەھا بەڵگەنامەی ھاوسەرگیریش لەم کارگەیە چاپکراوە. 

 
بەپێی زانیارییەکان، خاوەنی چاپخانەکە ھاووڵاتییەکی عەرەبی سوورییە بەڵام بە ناوی کوردێکە و کرێکارەکانیش عەرەبی عێراقین و لە چاپخانەکەیدا، کارتۆن و پاکێتی ھەموو جۆرە دەرمان، خواردن و جوانکارییەکی ساختەی بە کاتی دروستکردن و ئێکسپایەربوونی ساختەوە دروست کردووە.
نەبەز حەمید، قایمقامی ھەولێر بۆ دەزگاکانی راگەیاند گوتی: لەو چاپخانەیەدا، دەستیان بەسەر چەندین پاکێتی نایاساییدا گرتووە، کە بەپێی خواستی بازاڕ لەسەر دەرمان و خواردنەکان، ناوی وڵاتی دروستکەریان گۆڕیوە.
نەبەز حەمید ھەروەھا رایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەھێشتنی تاوانی رێکخراو لە ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان چاودێریی چاپخانەکەیان کردووە و ئاشکرا کراوە.
قایمقامی ھەولێر ئاماژەی بەوەشەدا بەڵگەنامەی ھاوسەری گیری دەستی بەسەرداگیراوە ئەمەش بەپێی یاسا ساختەیە، بەس دادگا بۆی ھەیە بەڵگەنامەی ھاوسەریگیری بکات.
قایمقامی ھەولێر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ئەو کەیسە کردووەتەوە و رەوانەی دادگا دەکرێت و دادگا بڕیاری کۆتایی لەبارەی چاپخانەکە و خاوەنەکەی دەدات، ئاماژەی بەوەشدا ھەر چەندە چابخانەکە لە وەزارەتی رۆشنبیری رێگای پێدراوە، بەڵام نەک بۆ کاری چاپکردنی کارتۆنی دەرمان.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4774جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad